1 کاتژمێر پێش ئێستا 112 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی لافاوەوە لە ئێران چوار كەس گیانیان لەدەستدا و 11ی دیكەش برینداربوون

پەیام  

ئاژانسی ئێرنا بڵاوی كردەوە، بەهۆی زریان و لافاوەوە كە بەشێكی زۆری ئێرانی گرتووەتەوە، چوار كەس گیانیان لەدەست دا و 11 كەسی دیكەش بریندار بوون.
ئاژانسەكە ئەوەشی بڵاو كردەوە، بارانی بەخوڕ زیاتر لە 20 پارێزگای ئێرانی گرتووەتەوە و لافاو چەند ناوچەیەكی وڵاتەكەی گرتووەتەوە.

هاوكات ڕێكخراوی فریاگوزاری نیشتیمانی وڵاتەكە ڕایگەیاند، دوو كەس بەهۆی بروسكە لە پارێزگای خوزستان گیانیان لەدەست دا.
لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی لافاوەوە چەندین ڕێگای وڵاتەكە داخران و بەشێكی گەشتەكانی شەمەندەفەر وەستێنران و زیان بە ستونەكانی كارەبا گەیشت.

جیا لەوە ڕێكخراوی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەكان، ئاماژەی بەوە كرد كە لە 19 پارێزگای وڵاتەكە ئاستی ئاگاداركردنەوەیان بۆ بەرزترین ئاست بەرز كردووەتەوە و ئێران زیاتر لە 18 هەزار تیمی فریاگوزاری خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بەمەبەستی بەدەمەوە چوونی هاوڵاتیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    گڕگرتنی سێیەمین كەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز ڕاگەیەندرا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای پاسداران: ئەمریكا ناتوانێت ئامانجەكانی لە گەمارۆدانی ئێران بەدی بهێنێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی لافاوەوە لە ئێران چوار كەس گیانیان لەدەستدا و 11ی دیكەش برینداربوون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی لافاو و سەرماوە ئاوارەكانی غەززە لە دۆخێكی ناهەموار و كارەساتباردان

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕەزایی: ترەمپ و تیمەكەی دۆڕان ئێستا پەیام بە كێ بدەین

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ بیستراو؛ تارانیش ده‌ڵێت هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گڕگرتنی كەشتییەكی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز ڕاگەیەندرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی: بۆ تاوتوێ كردنی پێشهاتەكان گفتوگۆم لەگەڵ 12 وڵات كردووە

سەرەتا