1 کاتژمێر پێش ئێستا
153 جار خوێنراوەتەوە
دانهغاز: له ئێستادا بهرههمهێنانی غاز دهست پێ ناكهینهوه
پهیام
بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، کۆمپانیای دانەگاز بەرهەمهێنانی ڕاگـرت، لە ڕاگەیەنراوێکیشدا کۆمپانیاکە دەڵێت، بەرهەمهێنانی غاز دەست پێ ناکەنەوە و لە هەماهەنگییەکی دایە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتدارانی فیدراڵ.
کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەوەی پشتڕاستی کردەوە کە شەوی ٨ـی مانگ، کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ڕووبەڕووی هێرشێک بووەتەوە کە گومان دەکرێت لە ڕێگەی درۆنەوە ئەنجام درابێت. هێرشەکە بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر، بەڵام لە کاتێکی گونجاودا کوژێندراوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی بەر کارمەندان نەکەوتووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەرهەمهێنانی گاز بە ڕاگیراوی دەمێنێتەوە و تاوەکو تەواوبوونی پشکنین و هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ زیانەکان، کارکردن دەست پێناکاتەوە. ڕاگرتنی بەرهەمهێنانیش لەم کێڵگەیە، دەستبەجێ کاریگەریی نەرێنیی لەسەر وێستگەکانی کارەبا دروست کردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە هەرێمی کوردستاندا.
کۆمپانیای دانەگاز ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە هەماهەنگییەکیدایە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتدارانی فیدراڵ لە بەغدا بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی دۆخەکە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە