1 کاتژمێر پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
ڕەزایی: ترەمپ و تیمەكەی دۆڕان ئێستا پەیام بە كێ بدەین
پەیام
سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای
ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە ئاماژەدان بە دەستلەكاركێشانەوە و لەكارخستنی بەرپرسانی
كۆشكی سپی، دەڵێ: پەیام بە كێ بدەین؟!
موحسین ڕەزایی، سكرتێری
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ڕایگەیاند: جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا
دانی بە شكستدا نا، ماركۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوە ئامادەكاری بۆ جێهێشتنی پۆستەكەی دەكات.
لە نووسینێكیدا لە هەژماری
خۆی لە تۆڕی ئێكس و دوابەدوای دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانی نیوەیی خولی ئەمریكا و پێشهاتەكانی،
موحسین ڕەزایی ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و تیمەكەی لە هەڵبژاردنەكاندا
دۆڕان.
ئاماژەی بەوەش كرد كە
پیت هێگسێت وەزیری بەرگرییش لە كارەكەی دوور دەخرێتەوە و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی
ئەمریكاش بووەتە پێشكەشكاری پۆدكاست!
لە درێژەدا نووسی: ئێستا
پێویستە ئەم پەیامە بۆ چ كەسێك لە واشنتۆن بنێرین كە ئەگەر شەڕ دەست پێبكەیت ڕووبەڕووی
وەڵامێكی وێرانكەر دەبیتەوە.
ئەم پەیامەی سكرتێری ئەنجوومەنی
باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دوابەدوای لەدەستدانی زۆرینەی كۆمارییەكان لە هەر
دوو ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران دێت لە هەڵبژاردنەكانی 3ی ئەم مانگەدا
كە بەهۆیەوە داواكارییەكانی گۆڕانكاری لە بەرپرسانی باڵای ئیدارەكەی ترەمپ چڕتر
بووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە