1 کاتژمێر پێش ئێستا
169 جار خوێنراوەتەوە
سوپای پاسداران: ئەمریكا ناتوانێت ئامانجەكانی لە گەمارۆدانی ئێران بەدی بهێنێت
پەیام
وتەبێژی سوپای
پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: ئەمریكا ناتوانێت ئامانجەكانی لە گەمارۆدانی ئابووری ئێران
بەدی بهێنێت و وای لێ بكات ئابوورییەكەی هەرەس بهێنێت.
حسێن موحیبی، وتەبێژی
سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ئاژانسی هەواڵی فارس ڕایگەیاند: ئەمریكا ناتوانێت ئامانجەكانی
لە گەمارۆدانی ئێران و داخستنی ڕێگا بازرگانییەكانی بەدی بهێنێت، چونكە تاران
ئامادەكاریی كردووە و پەیوەندییەكانی لەگەڵ دراوسێكانی پتەوە.
وتیشی: پلانی دەرگای
ئاسنین بۆ توندكردنی گەمارۆكانی سەر ئێران تەنیا یاریكردنە بە زاراوەكان و ئەمریكییەكان
ناتوانن ئامانجەكانیان لە سەپاندنی فشاری ئابووری توند كە ببێتە هۆی هەرەسهێنانی
ئابووری ئێران بەدی بهێنن.
لەلایەكی دیكەوە و لە
پرسی سەربازییدا، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران هەڵوەشاندنەوەی كۆتوبەندی لەسەر مەودای
مووشەكە بالیستییەكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند كە دەگەیشتە دوو هەزار كیلۆمەتر، ئەوەش
ئاماژەیەكە بۆ هەوڵدانی تاران بۆ پەرەپێدانی سیستمی مووشەكی كە توانای ئامانجی
دوورتری هەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە