1 کاتژمێر پێش ئێستا 136 جار خوێنراوەتەوە

گڕگرتنی سێیەمین كەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز ڕاگەیەندرا

پەیام 

سوپای پاسدارانی ئێران گڕگرتنی كەشتییەكی دیكەی نەوتهەڵگری لە گەرووی هورمز ئاشكرا كرد، ئەمەش سێیەمین كەشتی نەوتهەڵگرە لەمڕۆدا بە ئامانج بگیرێت.
لە ڕاگەیەنراوێكدا كە ئاژانسی فارس بڵاوی كردووەتەوە، سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش كرد "كەشتییەكە لە ئەنجامی تێپەڕبوونی بێ مۆڵەت كراوەتە ئامانج و بەر مینی دەریایی كەوتووە".

لە ڕاگەیەندراوەكەدا جەخت لەوەش كراوەتەوە كە هەر كەشتیەك بەبێ مۆڵەت لە گەرووی هورمز تێپەڕ ببێت ڕووبەڕووی هەمان چارەنووس دەبێتەوە و دەكرێتە ئامانج.
سوپای پاسداران لە چەند ڕۆژی ڕابردوو چەند كەشتیەكی نەوتهەڵگری لە گەرووەكەدا كردە ئامانج بە هۆكاری تێپەربوونی بێ مۆڵەت، هاوكات فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ( سێنتكۆم ) ڕایگەیاندووە لە ئابڵوقە دەریاییەكانی سەر ئێران و بەئامانجگرتنی ئەو كەشتیانەی دەیانەوێت ئەو گەمارۆیە بشكێنن، بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    گڕگرتنی سێیەمین كەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز ڕاگەیەندرا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای پاسداران: ئەمریكا ناتوانێت ئامانجەكانی لە گەمارۆدانی ئێران بەدی بهێنێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی لافاوەوە لە ئێران چوار كەس گیانیان لەدەستدا و 11ی دیكەش برینداربوون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی لافاو و سەرماوە ئاوارەكانی غەززە لە دۆخێكی ناهەموار و كارەساتباردان

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕەزایی: ترەمپ و تیمەكەی دۆڕان ئێستا پەیام بە كێ بدەین

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ بیستراو؛ تارانیش ده‌ڵێت هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گڕگرتنی كەشتییەكی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز ڕاگەیەندرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی: بۆ تاوتوێ كردنی پێشهاتەكان گفتوگۆم لەگەڵ 12 وڵات كردووە

سەرەتا