2 کاتژمێر پێش ئێستا
228 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ترهمپ بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئێرانەوە دا
پەیام
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە هاوتاکانی لە گرووپی حەوت ڕاگەیاندووە کە دۆناڵد ترهمپ بژاردەی "خنکاندنی" دەسەڵاتی ئێرانی هەڵبژاردووە، ئەمەش نیگەرانیی لای بەشێک لە هاوپەیمانانی ناوچەکە دروستکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" کە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوکراونەتەوە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا لە پاریس بە هاوتاکانی لە گرووپی حەوتی وتووە کە سەرۆک ترهمپ بیری لە هەڵگیرساندنەوەی جەنگ یان ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەگەڵ تاران کردووەتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا بژاردەی سێیەمی هەڵبژاردووە کە بریتییە لە گرتنەبەری ستراتیژی خنکاندنی ڕژێمی ئێران.
ڕوبیۆ هاوشانی وەزیری گەنجینە، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ناوەندی (سی ئای ئەی) و جارید کۆشنەر، لەو بەرپرسە باڵایانەی ئاسایشی نەتەوەیی بووە کە پاڵپشتیی ئەم ئاراستەیەیان کردووە.
دەستنیشانکردنی ئەم ڕێگایە مشتومڕ و کێبڕکێی لەنێوان چەند باڵێکی ئاستی باڵای ئیدارەی ئەمریکادا دروستکردووە؛ لەو چوارچێوەیەشدا هەر باڵێک لەلایەن هاوپەیمانانی واشنتن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە پشتیوانیی لێ دەکرێت، بە جۆرێک ئیسرائیل لایەنگریی ئەنجامدانی هێرشی نوێ دەکات، لە کاتێکدا زۆربەی وڵاتانی کەنداو دژی هەر گورزێکی سەربازین.
هاوکات، بەردەوامی و درێژەکێشانی گوشارە ئابوورییەکان نیگەرانیی هاوپەیمانانی ئەمریکای وەک تورکیا، عێراق و پاکستانی لێکەوتووەتەوە. ئەم وڵاتانە ترسیان لەوە هەیە سەپاندنی گوشاری واشنتن بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران، لەوانەش ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی سنوورەکان، دۆخی سەقامگیریی ناوخۆییان بخاتە مەترسییەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە