1 کاتژمێر پێش ئێستا
74 جار خوێنراوەتەوە
لوبنان لێكۆڵینهوهی لهسهر دۆسیهی ئهحمهد عهلوانی دهست پێ كرد
پهیام
تەرمی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ئەحمەد عەلوانی لە ماڵەکەی خۆی لە بەیروت دۆزرایەوە
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان NNA، بەرپرسانی لوبنانی دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.
لەم بارەیەوە داواکاری گشتی دادگای پێداچوونەوە لوبنان دادوەر ئەحمەد ڕامی ئەلحاج کە بەرپرسیارێتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی لە ئەستۆ گرتووە، دەستی بە ئەرکەکەی کردووە.
ئەحمەد عەلوانی ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی لێژنەی ئابووری بوو.
لە ٢٣ی تشرینی دووهەمی ٢٠١٤، ئەحمەد عەلوانی بە تاوانی کوشتنی دوو سەربازی عێراقی لە میانی هێرشێکدا بۆ سەر ماڵەکەی لە لایەن دادگای تاوانەکانی عێراقەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.
عەلوانی دواتر لە ١ی کانوونی دووهەمی ٢٠٢٥ بەر لێبوردنی گشتی کەوت و بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکرا و لە ٢٠ی نیسانی هەمان ساڵ ئازاد کرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە