2 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
ههوڵی دوورخستنهوهی وهزیری بهرگری ئهمریكا له پۆستهكهی شكستی هێنا
پهیام
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەوڵەکانی بۆ لەکارخستنی پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی وڵاتەکەی ڕاگرت.
لە دانیشتنەکی ئەنجوومەنەکەدا، کە بە زۆرینەی ٢١١ دەنگ بەرانبەر بە ٢٠٤ دەنگ پەسەندی کرد، بڕیار درا کە پڕۆژەبڕیاری لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئاراستەی لیژنەی دادوەری بکرێت.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە پارتی کۆمارییەکان هەشت تۆمەتی ئاراستەی هێگسێت کردبوو، لەوانە: ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەبێ مۆڵەتی کۆنگرێس، پێشێلکردنی یاساکانی جەنگ، کەمتەرخەمی لە پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات. چوار لەو تۆمەتانەش پەیوەستن بە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران، کە لە شوباتی ٢٠٢٦ دەستی پێ کردووە.
هەروەها لە ڕەشنووسی بڕیارەکەدا وەزیری ناوبراو تۆمەتبار کراوە بە بەردەوامیدان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان سەرەڕای داواکارییەکانی کۆنگرێس بۆ ڕاگرتنیان، لەگەڵ بەزاندنی ئەو وادەیەی لە یاسای دەسەڵاتەکانی جەنگی ساڵی ١٩٧٣دا دیاریکراوە. هاوکات پەنجەی تۆمەت بۆ هێگسێت ڕاکێشراوە سەبارەت بە کەمتەرخەمی لە پاراستنی گیانی مەدەنییەکان و وەک بەڵگەش ئاماژە بە بۆردومانکردنی قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری میناب لە باشووری ئێران کراوە، کە بەگوێرەی پڕۆژەکە بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ٢٠٠ هاووڵاتی.
ئەم ڕەوانەکردنەی پڕۆژەکە بۆ لیژنەی دادوەری بە واتای بێبەریبوونی هێگسێت نایەت، بەوپێیەی خودی تۆمەتەکان لە هۆڵی ئەنجوومەنەکە تاوتوێ نەکران، بەڵام بە کردەیی ڕێگری لە تەواوکردنی ڕێکارەکانی لەسەرکارلادان لە میانی خولی ئێستای کۆنگرێسدا کرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە