1 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
تۆم باراک: ئەمەریکا پشتگیری لە هەرێمێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکات
تۆم باراک ڕایگەیاند، ئەمەریکا پشتگیری لە هەرێمێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکات کە ڕەنگدانەوەی هەمەڕەنگیی هەرێمەکە بێت و یەکڕیزیی بەردەوام لە ڕێگەی دەسەڵاتپێدان و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان بەدی دێت.
تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە و وتی لەگەڵ دەرباز ڕەسول، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و ئەحمەد موفتی، جێگری وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم، گفتوگۆمان کرد لەسەر داهاتووی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا پشتگیری لە هەرێمێکی بەهێز دەکات.
تۆم باراک، ڕایگەیاند ئەمەریکا پشتگیری لە هەرێمێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکات کە ڕەنگدانەوەی هەمەڕەنگیی هەرێمەکە بێت.
هاوکات، نێردە ئەمریکیەکە ئەوەشی ئەوت یەکڕیزیی بەردەوام تەنها لە ڕێگەی دابەشکردنی دەسەڵاتەکان و بەهێزکردنی حکومەتی خۆجێی و دامەزراوەکان و پەرەپێدانی شەفافییەتێکی زیاترەوە بەدی دێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە