1 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
عێراق هاوردەکردنی ٣٣ ماددەی بە هەمیشەیی قەدەغەکرد و قەدەغەی کاتیشی خستە سەر ١٥ ماددە
پەیام
وەزارەتی کشتوکاڵ قەدەغەکردنی هاوردەی ٤٨ ماددەی کشتوکاڵی ڕاگەیاند، کە ٣٣ ماددەیان بە هەمیشەیی قەدەغەن و ١٥ ماددەی دیکەش هاوردەکردنیان بەندە بە ئاستی بەرهەمی ناوخۆ و پێویستیی بازاڕ.
قوسەی حەتتاب، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی ڕۆژمێری کشتوکاڵیدا هاوردەکردنی ٤٨ ماددە قەدەغە کراوە. ناوبراو ڕوونی کردەوە کە ٣٣ لەو ماددانە قەدەغەی هەمیشەیی دەیانگرێتەوە و هیچ بەخشین یان ڕەزامەندییەک بۆ هاتنەژوورەوەیان نادرێت، لە پێشەنگی ئەو ماددانەش چەورییە دەستکردەکان (گریس)، ئاژەڵە دڕندەکان، پارچەکراوی سەری مانگا و گامێش و چەندین کەرەستەی دیکەش.
وتەبێژەکەی وەزارەتی کـشتوکاڵ ئاماژەی بەوەش کرد، ١٥ ماددەی دیکە دەکەونە چوارچێوەی قـەدەغەی گۆڕاوەوە کە بەروبوومی ســەوزە و میوە و بەرهەمی دیکە لەخۆدەگرن. ئەمەش بەگوێرەی پێداویستیی بازاڕ و قەبارەی بەرهەمی ناوخۆیی دیاری دەکرێت؛ بە جۆرێک ئەگەر بەرهەمی ناوخۆیی لە ئاستێکی پێویست و زۆردا بێت هاوردەکردن قەدەغە دەکرێت، بەڵام لە ئەگەری کەمیی بەرهەمهێناندا، دەرگای هاوردەکردن دەکرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە