2 کاتژمێر پێش ئێستا
64 جار خوێنراوەتەوە
مهسرور بارزانی كاراكردنهوهكەی پهرلهمان بە ئەركی نیشتمانی و قوباد تاڵەبانی بە كارەسات باسی دەكات
پەیام
مەسروور بارزانی
سەرۆك وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان كاراكردنهوهی پهرلهمان بە ئەركی
نیشتمانی دەبینێت و قوباد تاڵەبانی جێگریشی دەڵێت "كاراكردنەوەكەی
پەرلەمان بەو شێوەیەی كە لەلایەن پارتییە ئەنجامدرا كارەسات بوو".
رۆژی 4ی 11ی 2026
لەلایەن پارتییەوە، پەرلەمانی كوردستان دوای دووساڵ لە كۆنەبوونەوەی كاراكرایەوە،
ئەمەش پاش بەشداریی شەش پەرلەمانتاری یەكێتی و نەوەی نوێ لە كۆبوونەوەكە و
سەرەنجام بە بەشداریی 52 پەرلەمانتار پەرلەمانی كوردستان بەبێ یەكێتی كارا كرایەوە و
دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانیش هەڵبژیردرا.
فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریش لەدوای
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی 20ی 10ی 2024 بایكۆتی كۆبوونەوەكانی
پەرلەمانی كوردستانی كرد و ڕایگەیاند، ناچنە پەرلەمانێكی دیزاینكراوەوە. هەر ئەو كات مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵ ڕایگەیاند، ئەم پەرلەمان ناكەوێتە سەر پێ، چونكە دیزاینكراوە و دەنگەكانی كۆمەڵ دزراوە و بە لایەنی دیكە دراوە".
لەدوای كۆبوونەوەكەی
سەرەتای ئەم مانگە یەكێتی ڕەتیكردەوە دان بە كاراكردنەوەی پەرلەمان بنێت و لە کاردانەوەی ئەو
هەنگاوەشدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرۆسەکەی بە
هەوڵێک بۆ "دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات" ناوبرد و هەڵوێستی توندی حزبەکەی
ڕاگەیاند، بەوەی کە "ئەگەر سەرۆکێک بۆ هەرێم دابنرێت، ئەوانیش سەرۆک دادەنێن،
ئەگەر وەزیر دابنرێت، ئەوانیش لە لای خۆیانەوە وەزیر دادەنێن".
ئەمڕۆش قوباد تاڵەبانی لهبارهی
كۆبوونهوهی كاراكردنهوهی پهرلهمانی كوردستان وتی "ئەوەی لە پەرلەمانی
کوردستان روویدا شەرمەزاری بوو، پەرلەمانتارەکان هەڕەشەیان لێکرا تا پەرلەمان
کارابکرێتەوە، پێم وایە کارەسات بەسەر پرۆسەی دیموکراسیدا هات."
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە