2 کاتژمێر پێش ئێستا
198 جار خوێنراوەتەوە
هەولێر.. لە کاتی ئاهەنگی دەرچوونیدا کچە خوێندکارێک گیانی لەدەستدا
پەیام
كچە خوێندکارێکی زانکۆی سەلاحەدین بە
ناوی (زیلان دەشتی بندیان) تەمەن 23 ساڵ، ئێوارەی دوێنێ لە کاتی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی
دەرچوونیدا لە هەولێر، بەشێوەیەکی کتوپڕ گیانی لەدەستدا و ئەمڕۆ لە زێدی خۆی لە سنووری قەزای مەخموور بە خاک دەسپێردرێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو
خوێندکارە نەخۆش بووە و لە کاتی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی
دەرچوونیدا کەوتووە؛ تا گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
رێژوان دلێر، نوێنەری
خوێندکارانی کۆلێژی زانست لە زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاند، زیلان دەشتی
خوێندکاری بەشی زانست و تەندروستی ژینگە بووە لە كۆلێژەكەیان و بەهۆی نەخۆشی دڵەوە
گیانی لەدەستداوە.
هەروەها سامان عەبدوڵڵا،
بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاند، "بەداخەوە هەواڵی کۆچی
دوایی زیلان دەشتی پشتڕاست دەکەینەوە، ئەو خوێندكارە لە کاتی بەشداریکردنی لە
ئاهەنگی دەرچوونیدا تەندروستی تێکچووە و لە کاتی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی
لەدەستداوە".
ئەم رووداوە لە کاتێکدایە،
ئێوارەی پێنجشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2026، رێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچووانی خولی
45ەمینی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی
ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە