1 کاتژمێر پێش ئێستا 101 جار خوێنراوەتەوە

عێراق بە حەوت مەرج ڕەزامەندیی لەسەر پشكی هەرێم لە بودجە دەدات

پەیام

شارەزایەكی ئابووریی عێراقی حەوت مەرجی حكوومەتی فیدڕاڵ بۆ ڕەزامەندییدان لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵی داهاتوو ئاشكرا دەكات.
نەبیل مەڕسوومی، شارەزای ئابووریی عێراقی ڕایگەیاند: حكوومەتی عێراق داوای یەكلاكردنەوەی شایستە داراییەكانی نێوان بەغداد و هەرێم لە ساڵانی 2004 بۆ 2026 دەكات كە بڕەكەی 12ترلیۆن و 750 ملیار دینارە و داوا دەكات حكومەتی هەرێم پابەند بێت بە هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆ بۆ توركیا كە لە 400 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا كەمتر نەبێت.

لە نووسینێكیدا لە ئەژماری خۆی لە تۆڕی فەیسبووك، مەڕسوومی حەوت خاڵی وەك مەرجی حكوومەتی فیدڕاڵ بۆ بڕیاردان لە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵی داهاتوو ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت: بەپێی مەرجەكان داوا كراوە هەرێمی كوردستان داهاتی نانەوتی ڕادەست بكات و پابەند بێت بە ڕادەستكردنی بڕە غازی زیاد لەپێویست لە بەكارهێنانی نێوخۆیی.

لە خاڵی پێنجەمیشدا نووسیویەتی: نابێت حكومەتی هەرێم هیچ گرێبەستێكی وەبەرهێنان و نەوتیی لەگەڵ كۆمپانیا بیانی و نێوخۆییەكان واژوو بكات تەنیا لە ڕێگەی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵەوە نەبێت. خاڵی شەشەمیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە پشكی هەرێم %12.7 دەبێت نەك 14.14% .
لە كۆتا خاڵ و مەرجیشدا هاتووە "پشكی هەرێمی كوردستان بەپێی خەرجیی ڕاستەقینە دیاری دەكرێت، نەك خەرجی پلانبۆدانراو".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوباد تاڵەبانی: خزمەتەكانمان لە سلێمانی زۆر زیاتر كردووە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق بە حەوت مەرج ڕەزامەندیی لەسەر پشكی هەرێم لە بودجە دەدات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرزتر دەبێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەولێر.. لە کاتی ئاهەنگی دەرچوونیدا کچە خوێندکارێک گیانی لەدەستدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تۆم باراک: ئەمەریکا پشتگیری لە هەرێمێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی... لەگەڵ موەلیدە ئەهلییەکان ڕێکەوتن کرا و ئەمڕۆ کارەبا دابەش دەکەن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕوانگەی ئیکۆ: ڕاگرتنی بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر ڕۆژانە زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلار زیان دەگەیەنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ خاوه‌ن موه‌لیده‌كان نه‌كراو؛ ئاماده‌نین به‌بێ وه‌رگرتنی پاره‌ كاره‌با بده‌نه‌وه‌

سەرەتا