1 کاتژمێر پێش ئێستا
55 جار خوێنراوەتەوە
گەشتەكانی هەولێر و سلێمانی بەرەو دوبەی دەست پێدەكەنەوە
پەیام
هێڵی ئاسمانیی عێراقی
لەم مانگەدا گەشتە ڕاستەوخۆكانی بۆ دوبەی دەست پێدەكاتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای
هێڵی ئاسمانیی عێراقی مستەفا تاڵب، دەستپێكردنەوەی گەشتە ڕاستەوخۆكانی بۆ شاری دوبەی
لە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانییەوە لەم مانگەدا ڕاگەیاند.
مستەفا تاڵب لە بەیاننامەیەكدا
جەختی كردەوە كە یەكەم گەشت لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بۆ دوبەی ڕۆژی 26
ی مانگ بەڕێ دەكەوێت، ڕۆژی 27 ی مانگیش وادەی ئەنجامدانی یەكەم گەشت دەبێت لە فڕۆكەخانەی
نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە.
ئاماژەی بەوەش دا كە
كارگێڕیی كۆمپانیاكە هاوشانی خستنەڕووی ئۆفەری نرخی كێبڕكێكار بۆ بلیتەكان، كار بۆ
ڕێكخستنی خشتەی گەشتەكان دەكات بە جۆرێك كە داواكارییەكانی جووڵەی گەشت و پێداویستییەكانی
گەشتیاران دابین بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە