2 کاتژمێر پێش ئێستا 112 جار خوێنراوەتەوە

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرزتر دەبێت

پەیام  
كەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرزتر دەبێت. بەمشێوەیەی لای خوارەوە:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 13-11-2026
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت .
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت ( 10-15 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 9 – 10) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە نزیکی 1 تـــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
سبەى شەممە 14-11-2026
کەش/ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت ( 10-20 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی
13-11-2026

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرزتر دەبێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەولێر.. لە کاتی ئاهەنگی دەرچوونیدا کچە خوێندکارێک گیانی لەدەستدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تۆم باراک: ئەمەریکا پشتگیری لە هەرێمێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی... لەگەڵ موەلیدە ئەهلییەکان ڕێکەوتن کرا و ئەمڕۆ کارەبا دابەش دەکەن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕوانگەی ئیکۆ: ڕاگرتنی بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر ڕۆژانە زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلار زیان دەگەیەنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ خاوه‌ن موه‌لیده‌كان نه‌كراو؛ ئاماده‌نین به‌بێ وه‌رگرتنی پاره‌ كاره‌با بده‌نه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دانه‌غاز: له‌ ئێستادا به‌رهه‌مهێنانی غاز ده‌ست پێ ناكه‌ینه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی زەیدی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر پێکهێنا

سەرەتا