16 خولەک پێش ئێستا 7 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ كۆدەبێتەوە

پەیام

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ كۆببێتەوە.
بەپێی بانگهێشتنامەیەك، ئەمڕۆ14ی 11ی 2026 ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە مەبەستی دەستلەكاركێشانەوەی پارێزگاری ئێستا و كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی پارێزگار كۆبوونەوەی نائاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە كۆبوونەوەكەی كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی پارێزگا بەڕێوە دەچێت و تێیدا جێگرەوەیەك بۆ محەممەد سەمعان ئاغا پارێزگاری ئێستای كەركووك كە هاوكاتە وەزیری دەوڵەتیشە لە حكوومەتدا هەڵدەبژێردرێت.
بەپێی زانیارییەكان دوو پاڵێوراو لە بەرەی توركمانی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە تا كۆتایی ئەمساڵ هەن كە ئەوانیش هەر یەك لە: ماردین گۆك قایا ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەرەی توركمانی و قەحتان وەنداوی بەرپرسی لقی كەركووكی بەرەكەن، بەڵام ئەمەی دووەمیان چانسی وەرگرتنی پۆستەكەی زیاترە.

ئەمەو ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە ئەنجامدانی دانیشتنی هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ شكستی هێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 خولەک پێش ئێستا

    لە نێو ململانێی پارتی و یەكێتیدا، هاووڵاتیان نوقمی بێ نەوتی و بێ كارەبای كراون

  • 16 خولەک پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ كۆدەبێتەوە

  • 23 خولەک پێش ئێستا

    فوئاد حسێن: بژاردەی ئەوە هەیە ئەندامانی گرووپە نەیارەكانی ئێران بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان

  • 29 خولەک پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێكی دەرەكی: زیاتر لە هەزار خێزان لە لافاوەكەی هەولێر زیانیان بەر كەوتووە

  • 54 خولەک پێش ئێستا

    لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا 12 كەس لە پارێزگاكانی كەركووك و بەسرە گیانیان لەدەستدا

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەشتەكانی هەولێر و سلێمانی بەرەو دوبەی دەست پێدەكەنەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسی عێراق: تا سێشەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌سرور بارزانی كاراكردنه‌وه‌كەی په‌رله‌مان بە ئەركی نیشتمانی و قوباد تاڵەبانی بە كارەسات باسی دەكات

سەرەتا