20 خولەک پێش ئێستا
10 جار خوێنراوەتەوە
فوئاد حسێن: بژاردەی ئەوە هەیە ئەندامانی گرووپە نەیارەكانی ئێران بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان
پەیام
عێراق ئاماژە بۆ چەند
بژاردەیەك سەبارەت بە گرووپە دژەبەرەكانی ئێران لە وڵاتەكەی دەكات كە یەكێكیان گەڕاندنەوەی
ئەندامەكانیانە بۆ ئەو وڵاتە.
فوئاد حسێن وەزیر دەرەوەی
عێراق گفتوگۆی وڵاتەكەی و ئێران و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لەبارەی گرووپە ئۆپۆزسیۆنە
كوردییە چەكدارەكانی ئێران لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد.
لە گفتوگۆیەكی لەگەڵ كەناڵی
فەڕەنسا24دا، فوئاد حسێن ڕایگەیاند: چەند بژاردەیەك لە گفتوگۆدان، لەوانەش ئەندامانی
ئەم گرووپانە لێبوردەیی وەرگرن و بگەڕێنەوە ئێران، بە مەرجێك دەوڵەتی ئێران بارودۆخیان
دڵنیا بكاتەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایشیگەیاند:
بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرش دژی دراوسێكان قبوڵ ناكرێت، بۆیە حكوومەت هەوڵ دەدات
بێ ئەوەی بگاتە ئاستی پێكدادانی چەكداری، چارەسەرێك بۆ ئەم كێشەیە بدۆزێتەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق
لەبارەی دۆخی ناوچەییشەوە، ڕایگەیاند: دۆخی ئێستا لە ناوچەكەدا نە شەڕە و نە ئاشتی،
بەڵام ئەم دۆخە ناتوانێت بەردەوام بێت و دەبێت بە ئاڕاستەی ئاشتی، یان شەڕ بگۆڕێت.
هەر لەو میانەیەدا حسێن
دەڵێت: ئێران ئامادەی گفتوگۆیە، ئەگەر ئەمریكا داواكارییەكانی قبووڵ بكات.
لە پرسی سنوورەكانیشدا،
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بە فشارەكانی ئەمریكا بۆ داخستنی زۆربەی دەروازە
سنوورییەكانی عێراق لەگەڵ ئێران كرد و ڕایگەیاند: جێبەجێكردنی ئەم داواكارییە
دژوارە و دەتوانێت وەك سزا بەسەر خەڵكی عێراقیشدا بسەپێنرێت، بۆیە بەغداد تائێستاش
ئەم ڕێكارەی جێبەجێ نەكردووە و گفتوگۆی لەگەڵ واشنتن بەردەوامە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە