15 خولەک پێش ئێستا
10 جار خوێنراوەتەوە
ڕاپۆرتێكی دەرەكی: زیاتر لە هەزار خێزان لە لافاوەكەی هەولێر زیانیان بەر كەوتووە
پەیام
ڕاپۆرتێك لەبارەی زیانەكانی
لافاوەكەی هەولێر بڵاو كرایەوە و دەركەوتووە زیاتر لە هەزار خێزان زیانیان بەر كەوتووە،
باس لە بێسەروشونێبوونی چەند كەسێكیش دەكرێت.
بەپێی ڕاپۆرتێكی هاوبەشی
مانگی سووری عێراقی و فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتیی خاچی سوور و مانگی سوور، ئەو شەپۆلە
بارانە بەخوڕەی حەوتی ئەم مانگە هەولێری گرتەوە و بووە هۆی دروستبوونی لافاو، تیایدا
دوو كەس گیانیان لەدەست دا و پێنج كەسی دیكەیش بێسەروشوێن بوون و 300 كەس بریندار
بوون، یان پێویستیان بە فریاگوزاریی پزیشكی بووە.
لە ڕاپۆرتەكەدا باس لەوە
كراوە لە لافاوەكەی هەولێردا هەزار و 46 خێزان زیانیان بەر كەوتووە، هەروەها 466
دووكان و 190 ئۆتۆمبێل تووشی زیان بوون، یان لافاو بردوونی.
بەپێی ڕاپۆرتە هاوبەشەكەی
مانگی سووری عێراقی و فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتیی خاچی سوور و مانگی سوور زۆرینەی ئەو
ماڵانەی زیانیشیان بەر كەوتووە لە گەڕەكەكانی لەنگە، شێخەڵڵا، شێخ ئەحمەد، بوون.
ئەمەو تائێستا لایەنە
پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی ماوەبەسەرچوو و حكوومەتی خۆجێیی هەولێر هیچ ئامارێكی فەڕمی
و وردی زیانەكانی لافاوەكەی هەولێریان بڵاو نەكردووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە