17 خولەک پێش ئێستا 16 جار خوێنراوەتەوە

فایەق زێدان: دەستوور هەموار نەكرێتەوە قەیرانە زۆرەكانی عێراق بەردەوام دەبێت

پەیام

سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق لە كۆبوونەوەكانیدا لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ عێراق جەختی لە هەمواری دەستوور و گۆڕینی سیستمی سیاسی لە پەڕلەمانییەوە بۆ سەرۆكایەتی كردووە.
ئەمڕۆ شەممە، ڕۆژنامەی (عەربی ئەلجەدید)ـی قەتەری بڵاوی كردەوە: فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ عێراق لە لەندەن تاوتوێی گۆڕینی دەستووری عێراقیان كردووە.

بەپێی زانیاریی ڕۆژنامەكە كە لە سەرچاوەی ئاگادارەكانی نێو كۆبوونەوەكەوە بڵاوی كردووەتەوە: فایەق زێدان لەوبارەوە ڕایگەیاندووە كە ئەگەر دەستوور هەموار نەكرێتەوە قەیرانە زۆرەكانی عێراق، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندیی بە قەیرانی پێكهێنانی حكومەت لە دوای هەموو هەڵبژاردنێكەوە هەیە، بەردەوام دەبن.

زێدان وتوشیەتی سیستمی نوێنەرایەتی پەڕلەمانیی شكستی هێناوە و هۆكاری ناڕەزایی گەلی عێراقە لە دەسەڵاتەكانی دوای 2003ـەوە، وتوشیەتی: زۆرینەی حیزبە سیاسییەكان ئەو توانا و هەژموونەی 2003یان نەماوە، بۆیە ئێستا كاتی ئەوەیە دەستور هەموار بكرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی عەرەبی ئەلجەدید سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق پێویستیی سازانی پارتە سیاسییەكانی لەسەر ئەو پرسە ئاماژە پێ داوە، بەتایبەتیش ئاماژەی بە خۆپارێزیی لایەنی كوردیی داوە بەوپێیەی هەمواری دەستوور و گۆڕینی سیستمی حكومڕانی بۆ سەرۆكایەتی هێز و هەژموونی حیزبەكان لاواز دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 خولەک پێش ئێستا

    فایەق زێدان: دەستوور هەموار نەكرێتەوە قەیرانە زۆرەكانی عێراق بەردەوام دەبێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێك گومانی دزینی نەوت لە جورفوسەخر و بەقاچاخبردنی بەرەو ئێران ئاشكرا دەكات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكوومەتی فیدڕاڵ بە حەوت مەرج ڕەزامەندیی لەسەر پشكی هەرێم لە بودجە دەدات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی فەرمان بە لێكۆڵینەوە لە قاچاخچێتیی نەوت لە ناوچەی جورفوسەخر دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌حمه‌د عه‌لوانی ده‌ست پێ كرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا و عێراق لە هەوڵی نەهێشتنی هەژموونی گروپە چەكدارەكان لە شنگال بەردەوامن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی: بە یاسا ڕووبەرووی چەكەكانی دەرەوەی دەوڵەت دەبینەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    حكوومەت لەبری ژێرخانی ئاوەڕۆی هەولێر گرنگی بە پڕۆژەی ڕووكەش دەدات

سەرەتا