34 خولەک پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا 12 كەس لە پارێزگاكانی كەركووك و بەسرە گیانیان لەدەستدا
پەیام
لە ئاكامی ڕووداوێكی
هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی هەولێر ـ كەركووك ئێوارەی دوێنێ حەوت كەس گیانیان لەدەست دا،
لە پارێزگای بەسرەش پێنج كەس بە هەمان هۆكار گیانیان لەدەستدا.
ڕووداوی یەكەم لە ئەنجامی
پێكداكێشانی سێ ئۆتۆمبێل تۆیۆتا و پێكاب دێر و كادێلاكدا بووە و بەو هۆیەوە حەوت كەس
گیانیان لەدەست داوە و چەند كەسێكی دیكەیش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەكان چوار
كەس لەوانەی گیانیان لەدەست داوە خێزانێكی هەولێرن كە لە باوكێك و سێ كچەكەی
پێكهاتوون، سیانەكەی دیكەش سەرنشینی ئوتومبێلەكانی دیكە بوون.
ئەمە بە یەكەم ڕووداوی خوێناوی لەم شێوەیە لە
پارێزگای كەركووك لەماوەی ئەمساڵدا دادەنرێت.
لەلایەكی دیكەوە، دوانیوەڕۆی
دوێنێ لەسەر ڕێگەی شەتولعەرەب ـ بەسرە لە پارێزگای بەسرە، سەرجەم ئەندامانی خێزانێك
كە لە پێنج كەس پێكهاتبوون لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا.
ڕووداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی
پیكاب و ماتۆڕێكی سێ تاییدا بووە كە بە (ستووتە) ناو دەبرێت، پیكابەكە خۆی بە ماتۆڕەكەدا
كێشاوە و سەرجەم سەرنشینانی ماتۆڕەكە كە پێنج كەس بوون و ئەندامی یەك خێزان بوون،
بریتی بوون لە دایكێك و چوار منداڵی گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی زانیارییەكان
منداڵەكان تەمەنیان لەنێوان 11 ساڵ تا پێنج ساڵدا بوون و دایكیشیان 34 ساڵ بووە.
هەر لەو ڕووداوەدا شۆفێری
تۆیۆ پیكابەكەش بە قورسی بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فێركاریی بەسرە كراوە.
بەپێی هێڵكاری سەرەتایی
هاتوچۆش بەرپرسیارێتی 70%ی ڕووداوەكە بەسەر ماتۆڕەكەدا دراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە