1 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
توركیا و عێراق لە هەوڵی نەهێشتنی هەژموونی گروپە چەكدارەكان لە شنگال بەردەوامن
پەیام
توركیا و عێراق لەو رێككەوتنەی
ئەنجامیان داوە بە مەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی دەسەڵاتی تەواوی شەنگال لەلایەن عێراق و ڕادەستكردنی
بنكەی سەربازی بەعشیقە- زیلكان لەلایەن توركیاوە، بەردەوام دەبن.
لە ڕاگەیەنراوێكدا،
نووسینگەی ڕاگەیاندنی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بڵاوی كردەوە
"بە پشت بەستن بەو رێككەوتنەی لە 23ی مانگی نۆی ئەمساڵ لەنێوانیان ئەنجام
درا، هەر دوو وڵاتی توركیا و عێراق لە هەنگاوە هاوبەشەكانیان لەپێناو نەهێشتنی هەژموونی
گروپە چەكدارەكان لە شنگال و سەپاندنی دەسەڵاتی تەواوەتی دەوڵەت لە ناوچەكە بەردەوام
دەبن.
ئەوەش خراوەتەڕوو "توركیا
بە ئەنجامدانی رێكارە پێویستەكان بۆ كشانەوە لە بنكەی سەربازی بەعشیقە- زیلكان و ڕادەستكردنی
بە حكومەتی عێراق، دەست پێ دەكات".
لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش
هاتووە: "بە مەبەستی لێكۆڵینەوە و سەرپەرشتی هاوبەشی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی كۆتاییهێنان
بە بوونی گرووپە چەكدارەكان كە لە شنگال دەستی پێكردووە، هەر دوو وڵات بڕیاریان دا
لیژنەی هامەهەنگی ئەمنیی هاوبەش كارا بكەن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە