2 کاتژمێر پێش ئێستا
157 جار خوێنراوەتەوە
زەیدی فەرمان بە لێكۆڵینەوە لە قاچاخچێتیی نەوت لە ناوچەی جورفوسەخر دەكات
پەیام
سەرۆكوەزیرانی عێراق فەرمانی
پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵای بۆ لێكۆڵینەوە لە قاچاخچێتیی نەوتی ناوچەی جورفوسەخر دەركرد.
بە وتەی سەرچاوەیەكی
باڵا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان
و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵای بۆ لێكۆڵینەوەی
فراوان لە قاچاخچێتیی نەوت لە ناوچەی جورفوسەخر-ی پارێزگای بابل دەركرد.
بەپێی نووسراوێكی تایبەت،
سەرۆكایەتی لیژنەكە بە بەڕێوەبەری گشتی بەرزەفتكردن و ئاسایشی حەشدی شەعبی سپێردراوە
و 10 كەسیش لە ڕاوێژكارانی سەرۆكوەزیران، هەواڵگریی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە
چەكدارەكان، دەستەی دەستپاكی و نوێنەری وەزارەتی نەوت و چەند كەسێكی دیكە تێیدا ئەندامن.
لەلایەكی دیكەوە، سەرچاوەیەكی
ئەمنی ڕایگەیاند: ڕێنمایی دەرچووە تەواوی یەكە سەربازییەكانی ژێر فەرمانی فەرماندەی
گشتیی هێزە چەكدارەكان بخرێنە باری ئامادەباشیی ئاستی "جیم" كە بەرزترین
ئاستی ئامادەباشیی سەربازی و ئەمنییە لە عێراقدا.
سەرچاوەكە وتیشی: تا ئێستا هۆكارەكانی ڕاگەیاندنی
ئامادەباشییەكە نەزانراون و وادەی كۆتاییهێنانیشی دیاری نەكراوە.
پێشتریش، هەیبەت حەلبوسی
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێكهێنانی لیژنەیەكی كاتیی پەرلەمانیی بۆ لێكۆڵینەوە
لە زانیاریی هەواڵگری لەسەر قاچاخچێتیی بەرهەمە نەوتییەكان لە ناوچەی جورف نەسر، كەركوك
و هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئێران و پاشان بۆ ئەفغانستان ڕاگەیاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە