18 خولەک پێش ئێستا
33 جار خوێنراوەتەوە
كەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما دوو پلە بەرزتردەبێت
پەیام
كەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند،
ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما
دوو پلە بەرزتردەبێت، بەرزترین پلە لە گەرمیان 23 پلە و نزمترین پلەش لە حاجی
ئۆمەران 13 پلە دەبێت. بەمشێوەیەی لای خوارەوە:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى
داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە 14-11-2027
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور
دەبێت لەدوای نیوەرۆ هەندێ جار نیمچە هەور دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت ( 05- 10
) کم/ک .
ئاراستەی با / گۆراو دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 9 – 10 )
کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە
(1 – 2) پلەی سیلیزی بە راوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
سبەى یەک شەممە 15– 11 -2026
کەش/ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت (5 - 20)
کم/ک.
ئاراستەی با / گۆراو دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 9 – 10)
کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە
تۆمارەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
14-11-2026
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە