17 خولەک پێش ئێستا
12 جار خوێنراوەتەوە
هێرشكردنە سەر نەوتهەڵگرەكان كارەساتێكی ژینگەیی بەرفراوانی لە كەنداو ناوەتەوە
پەیام
ڕۆژنامەیەكی بەریتانی
هۆشداری دەدات كە هێرشكردنە سەر نەوتهەڵگرەكان كارەساتێكی ژینگەیی بەرفراوانی لە كەنداو
و گەرووی هورمزدا ناوەتەوە.
لە ڕاپۆرتێكیدا، ڕۆژنامەی
گاردیان هۆشداری دەدات كە جەنگی ئەمریكا و ئێران كارەساتێكی ژینگەیی لە گەرووی
هورمز، كەنداو و دەریای عەرەب لێ كەوتووەتەوە.
ڕۆژنامەكە نووسیویەتی:
دوای هێرشی مووشەكی و مینی دەریایی دژی دەیان نەوتهەڵگر لە 28ی شوباتەوە، وێنەكانی مانگە دەستكردەكان پەڵەی نەوتی گەورەیان
دەرخستووە كە لە بۆشایی ئاسمانەوە دەبینێرن و هەڕەشەن بۆ كەناراوەكان و دۆلفین، كیسەڵ،
ماسی و باڵندە دەریاییەكانیش.
گاردیان لە زاری ڕێكخراوی
ئاشتی سەوزەوە گواستوویەتییەوە "سەروو 500 دزەكردنی نەوت بە ڕووبەری نزیكەی
20 هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشە كە (هاوتای وێڵز-ە)و سەروو 133 هێرشی سەر نەوتهەڵگرەكان
تۆمار كراون".
بەپێی ڕاپۆرتەكەی ڕۆژنامەی
گاردیان مانگی ڕابردوویش مەترسیدارترین مانگ بووە بە سەروو 30 هێرشی پشتڕاستكراوە،
یان ڕاگەیەنراو لە هورمز و دەوروبەری.
ڕۆژنامەكە دیاریكردنی
بەرپرسیارێتی بەشێوەیەكی ورد بە سەخت دەزانێت، ئەوەیش بەهۆی بەردەوامیی شەڕ، گەمارۆی
دەریایی و كۆتوبەندی سەر توێژەران و چالاكان.
هاوتەریب لەگەڵ تۆمەتباركردنی
ئێران بە زۆربەی هێرشەكان، ئاماژەش بە لێدانی كەشتیی ئێرانی لەلایەن ئەمریكا و هێرشی
ئیمارات بۆ كۆگاكانی نەوتی دوورگەی لاڤان دەكات كە بەپێی وۆڵ ستریت جۆرناڵ گەورەترین
دزەكردنی لێ كەوتووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە