22 خولەک پێش ئێستا 9 جار خوێنراوەتەوە

یەكێتیی ئەورووپا تیمێك بۆ دانوستانەكانی تایبەت بە جەنگی ئۆكرانیا دیاری دەكات

پەیام

سەركردەكانی ئەورووپا ڕێككەوتن لەسەر تیمێكی یەكگرتوو بۆ نوێنەرایەتییكردنیان لە دانوستانەكانی ئاشتی كە لەبارەی جەنگی ئۆكرانیا بەڕێوە دەچن.
هەر 27 وڵاتە ئەندامەكەی یەكێتیی ئەورووپا لە كۆبونەوەیەكی باڵادا لە دبلن ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و پۆڵەندا لەگەڵ بەرپرسانی كۆمسیۆنی ئەورووپا و ئەنجوومەنی ئەورووپی نوێنەرایەتی ئەورووپا بكەن لە هەر دانوستانێكی ئاشتی تایبەت بە جەنگی ئۆكرانیا بەڕێوە بچێت.

ئەنتۆنیۆ كۆستا سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپا جەختی كردەوە لەوەی وڵاتانی ئەورووپا هەنگاویان ناوە لە هەڵبژاردنی تیمی دانوستانكار و وتی: پێویستە ئەوروپا دەنگێكی ڕوون و یەكگرتووی هەبێت لەسەرجەم ئەو گفتوگۆیانەی بۆ دیاریكردنی ئایندەی ئۆكرانیا و ئاسایشی كیشوەرەكەیان بەڕێوە دەچن.

لای خۆیەوە ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەورووپاش وتی: پێویستە لە گفتوگۆكاندا سەرنج لەسەر كۆتاییهاتنی جەنگ و هێنانەدی ئاشتی لە ئۆكرانیا بێت.
ئەمەو دوێنێ هەینی، دیمیتری پیسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی ڕووسیا ڕایگەیاند كە هێشتا وڵاتەكەی بڕیاری لەبارەی بەشداریی وڵاتانی ئەورووپا لە دانوستانەكانی ئاشتی لەگەڵ ئۆكرانیا نەداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش ١ خولەک

    ترەمپ سەردانی چین دەكات و لەگەڵ شی جین و پوتین كۆدەبێتەوە

  • 22 خولەک پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەورووپا تیمێك بۆ دانوستانەكانی تایبەت بە جەنگی ئۆكرانیا دیاری دەكات

  • 30 خولەک پێش ئێستا

    بەهۆی كێشەیەكەوە چوار كاتژمێر كایەی ئاسمانیی ئەمریكا پەكیكەوت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر ئێران ترەمپ و نەتەنیاهوو زۆر بە توندی بەسەریەكدا هاواریان كردووە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكۆی ئۆكرانیا: وڵاتانی ئەورووپا بەشداری دانوستانەكانی داهاتوو دەكەن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمپانیای مارسیدس بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبیڵ وەبەهێنان لە ئەڵمانیا ڕادەگرێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: پێویست بكات دوودڵ نابم لە لێدانەوەی ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: پێویستمان بە ڕێككەوتن لەگەڵ ئیران نەماوە

سەرەتا