14 خولەک پێش ئێستا
40 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ سەردانی چین دەكات و لەگەڵ شی جین و پوتین كۆدەبێتەوە
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا سەردانی
چین دەكات و لەگەڵ سەرۆكەكانی چین و ڕووسیا كەمكردنەوەی چەكی ئەتۆمی و جەنگی ئێران
تاوتوێ دەكات.
كۆشكی سپی بڵاویكردەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی چین دەكات و لە كۆبونەوەیەكدا
لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی ڕووسیا و شی جین پینگ سەرۆكی چین پرسی كەمكردنەوەی چەكی
ئەتۆمی لە جیهاندا تاوتوێ دەكات.
ئۆلیڤیا ویلز، وتەبێژی
كۆشكی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: سەرۆكی ئەمریكا لەو كۆبونەوەیەدا پرسی كەمكردنەوەی
چەكی ئەتۆمی لەگەڵ سەرۆكی ڕووسیا و چین تاوتوێ دەكات، چونكە لەو بڕوایەدایە بڵاوبوونەوەی
چەكی ئەتۆمی زۆر مەترسیدارە.
ڕۆژی دووشەممە سەرۆكی
ئەمریكا سەردانێكی چوار ڕۆژی بۆ ئاسیا دەستپێدەكات و پێشبینی دەكرێت ترەمپ و شی جین
و پوتن لە پەراوێزی كۆڕبەندی هاریكاری ئابووری ئاسیا و زەریای هێمن كۆببنەوە و دۆسیەی
جەنگی ئێران یەكێك بێت لە تەوەری كۆبونەوەكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە