8 خولەک پێش ئێستا 7 جار خوێنراوەتەوە

لە گەرووی هورمز مین بە سێ كەشتی نەوتهەڵگری دیكەدا تەقییەوە

پەیام

ئەمڕۆ مین بە سێ كەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمزدا تەقیەوە و ئێران هۆشداری لە هەوڵدان بۆ تێپەڕبوون بە گەرووەكە بەبێ هەماهەنگی بە كەشتییەكان دەداتەوە.

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی كردەوە: مینی دەریایی بە دوو كەشتی نەوتهەڵگر لە باشووری گەرووی هورمز تەقیەوە و بەهۆیەوە گڕیان گرت.
هێزی دەریایی سوپاش تەقینەوەی مینێكی بە كەشتیەكی نەوتهەڵگر لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز ئاشكرا كرد.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، هێزی دەریای سوپای پاسداران دەڵێت: ئەو دوو كەشتی نەوتهەڵگرە هەوڵیان داوە بە نهێنی و بەبێ ڕەزامەندی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ بن، بۆ ئەوەش ئامێرەكانی ڕادار و دیاریكردنی شوێنەكانیان كوژاندووەتەوە پێش ئەوەی خۆیان بە مینی دەریایی بكێشن و ئاگریان تێبەر ببێت.

لە نوێترین هۆشدارییشدا، دەسەڵاتدارانی ئێران كەشتیەكان لە هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە ئاڕاستە ڕێگەپێنەدراوەكان بەبێ هەماهەنگی لەگەڵی ئاگادار دەكەنەوە و ڕایشیانگەیاند: گەرووی هورمز بەتەواوی لە ژێر دەسەڵاتی ئێراندایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 خولەک پێش ئێستا

    لە گەرووی هورمز مین بە سێ كەشتی نەوتهەڵگری دیكەدا تەقییەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشكردنە سەر نەوتهەڵگرەكان كارەساتێكی ژینگەیی بەرفراوانی لە كەنداو ناوەتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی لێكچوونی لە نەتەنیاهوو، شیرینیفرۆشێكی تاران تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای ئاگربەست، 25 كەسی دیكە لە غەززە بوونە قوربانی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی گەڕانەكانیان بە دوای نەوت و گاز فراوانكردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران تێكشكاندنی ڕادارێكی ئەمریكی لە بەحرەین ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی ناسر بۆردومان كرا و ده‌یان قوربانی لێ كه‌وته‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیمارات... دانووستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەستیان پێ کردەوە

سەرەتا