24 خولەک پێش ئێستا
53 جار خوێنراوەتەوە
لە ماوەی سێ ساڵدا شەش ملیۆن نەمام لە سنە چێنراون
پەیام
لە چوارچێوەی ناشتنی پڕۆژەی
ملیارێك داردا، لە ماوەی سێ ساڵدا شەش ملیۆن نەمام لە سنە چێندران.
بەهزاد شەریفیپوور، بەڕێوەبەری
گشتیی سەرچاوە سروشتییەكانی سنە لە رۆژهەڵاتی كوردستان ڕایگەیاند، لە سێیەم ساڵی پڕۆژەی
چاندنی یەك ملیار داردا لە سەرتاسەری ئێران، تا ئێستا شەش ملیۆن نەمام لە پارێزگاكە
چێندراون.
ئەو بەرپرسە وتیشی، بۆ
پاراستنی نەمامەكان، سیستەمێك بەناوی "ساتەك" دانراوە كە ناسنامە و شوێنی
جوگرافیی وەرگرانی نەمامی خۆڕایی تۆمار دەكات.
بەپێی زانیارییەكان زیاتر
لە 60%ی ڕووبەری سنە دارستان و لەوەڕگەیە كە جگە لەوەی 67 هەزار خێزانی گوندنشین
سوودی لێوەردەگرن، 6.5%ی ئالیكی ئێرانیش دابین دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە