15 خولەک پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
بەرپرسێكی پێشووی عێراق بە حەوت ساڵ زیندانی و پێبژاردنی 37 ملیار دینار سزا درا
پەیام
دەستەی
دەستپاكی عێراق بریكاری وەزارەتی كارەبای لە دۆسیەی دەستكەوتنی پارە بە نایاساییدا
بە حەوت ساڵ زیندانی و گێڕانەوە و پێبژاردنی 37 ملیار دینار سزا دا.
دەستەی
دەستپاكی عێراق، بڵاوی كردەوە: (خالید غەزای عەتیە موتڵەك مەعازیدی) بریكاری پێشووی
وەزارەتی كارەبا بۆ كاروباری گواستنەوە و دابەشكردن لەلایەن دادگاوە بە حەوت ساڵ زیندانی
و گێڕانەوە و پێبژاردنی دارایی بە بڕی 37 ملیار دینار سزا درا.
لە
ڕاگەیەنراوەكەشدا ئەوە هاتووە "تاوانبار دەبێت كۆی ئەو پارەیەی بە نایاسایی دەستی
كەوتووە كە خۆی لە هەشت ملیار دینار و شەش ملیۆن و 600 هەزار دۆلاردا دەبینێتەوە، بۆ خەزێنەی دەوڵەت
بگەڕێنێتەوە".
دەستەی
دەستپاكی ئاماژەی بەوەش كرد "دەستبەسەر سەرجەم موڵك و ماڵەكانی بریكارەكەی وەزارەتی
كارەبا دەگیرێت و دادگا بڕیارێكی دیكەیشی بۆ سزادراوەكە دەركردووە كە لە سێ ساڵ زیندانی
قورس بە تۆمەتی "شاردنەوە" و جێبەجێكردنی سزای توندتر" پێك هاتووە.
ئەمەو
14ی مانگی هەشتی ئەمساڵ بریكاری وەزارەتی كارەبا بۆ كاروباری گواستنەوە و دابەشكردن
لە چوارچێوەی دۆسیەكانی گەندەڵی و بەفیڕۆدان و دەستكەوتی نایاسایی دەستگیر كرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە