19 خولەک پێش ئێستا
66 جار خوێنراوەتەوە
لە كەرتی غەززە، ڕووفاتی 70 فەڵەستینی دیكە بە خاك سپێردران
پەیام
لە
كەرتی غەززە ڕووفاتی دەیان فەڵەستینی كە لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە كۆمەڵكوژ
كرابوون، بەخاك سپێردران.
ئەمڕۆ
یەكشەممە، بە بەشداری سەدان فەڵەستینی، ڕوفاتی 70 كەس لە كەرتی غەززە بەخاك سپێردران
كە بەمدواییانە لەژێر داروپەردووی ئەو باڵەخانانەدا كە بەهۆی هێرشەكانی سوپای قەوارەی
زایۆنییەوە لە باكووری كەرتی غەززە خاپوور كراون، دەرهێنرابوون.
ڕووفاتی
ئەو 70 فەڵەستینییە لە گۆڕستانی فالوجە لە ڕۆژاوای كەمپی جەبالیا لە باكووری كەرتی
غەززە بە خاك سپێردران كە تیمەكانی بەرگریی شارستانی، كەسایەتییە فەڵەستینییەكان و
نوێنەرانی دامەزراوە مەدەنییەكان بەشدارییان تیایدا كرد.
لەوبارەوە
سەرچاوەیەك لە بەرگریی شارستانی ڕایگەیاند: تیمەكان لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا،
بەردەوام كاریان لەسەر دەرهێنانەوەی ئەو ڕووفاتانە كردووە كە كەوتبوونە ژێر داروپەردووی
خانوو و باڵەخانە ڕووخاوەكان لە باكووری كەرتی غەززە.
بەپێی
زانیاری ئەو سەرچاوەیە تەرمەكان سەر بە 16 خێزانی فەڵەستینی بوون لە كەرتی غەززە.
ئەمەو
هەر ماوە ماوە ڕووفاتی دەیان و سەدان كەس لە قوربانییانی جەنگی سەر كەرتی غەززە
دوای دەرهێنانەوەیان لەژێر داروپەردوودا، بە خاك دەسپێردرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە