10 خولەک پێش ئێستا
33 جار خوێنراوەتەوە
حزبوڵڵای عێراقی دەستبەرداری جورف سەخەر نابێت و ئامادە نییە چەك دابنێت
پەیام
حزبوڵڵای
عێراقی هێرش دەكاتە سەر حكوومەت و ڕاپۆرتی لیژنەی لێكۆڵینەوەش لە بەقاچاخبردنی نەوت
لە جورف سەخرەوە
ڕەت دەكاتەوە.
كەتیبەكانی
حزبوڵڵای عێراقی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕەخنەی ئاڕاستەی حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی
عەلی زەیدی كرد و تۆمەتباری كرد بە چەواشەكاریی و هێرشی توندی كردە سەر ئەو ڕاپۆرتە
حكوومییەش كە شەوی ڕابردوو لەبارەی دۆسیەی بە قاچاخبردنی نەوت لە ناوچەی جورفوسەخر
لە پارێزگای بابل ئەنجامەكەی بڵاو كرایەوە.
حزبوڵڵای
عێراقی جەختی كردەوە لەوەی دەستبەرداری جورفووسەخر و چەكەكانی نابێت فشارەكان هەرچییەك
بێت. ڕایشیگەیاند: ئێمە لەپێناو ڕێكخستنی چەك چووەتە نێو گفتوگۆكان و ڕێككەوتنمان
لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی و حكوومەت كردووە، بەڵام سەرۆكی حكومەت بەڵێنەكەی
شكاند.
لە
ڕاگەیەنراوەكەدا حزبوڵڵای عێراقی دووپاتی كردەوە پێویستە دۆسییەكانی جورفوسەخر و چەكدانانی
حزبوڵڵا لە دەرەوەی ململانێ سیاسییەكان بن.
شەوی
ڕابردوو، بە بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق نۆ بەرپرسی ئەمنی و حكومی لە دۆسیەی لێكۆڵینەوە
لە بەقاچاخبردنی نەوت لە ناوچەی جورفووسەخر لە پۆستەكانیان دروو خرانەوە و چەند تۆمەتبارێكیش
ڕەوانەی دادگا كران.
لەلایەكی
دیكەوە، ئاژانسە عەرەبییەكان بڵاویان كردەوە: سەرۆكوەزیرانی عێراق فەرمانی كردووە
بە ئامادەكاری هێزە سەربازییەكانی عێراق بۆ چوونە ناو جورفوسەخر.
كەناڵی
حەدەسی عەرەبی بڵاوی كردەوە بەگوێرەی زانیارییەكانیان،عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق
فەرمانی كردووە بە ڕێكخستن و ئامادەكاری هێزە سەربازییەكانی عێراق بۆ گەرمارۆدانی
جرف ئەلسەخر و بەهێزكردنی ئەو بازگانەی دەكەونە دەوروبەرییەوە.
ئاژانسە
عەرەبیەكە ئاماژەشی بەوەكرد زەیدی داوای تەواوكردنی پلانی كۆنتڕۆڵكردنی ناوچەی جرف
ئەلسەخری كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە