16 خولەک پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
سی ئێن ئێن: زانیاریی هەواڵگری لەسەر پلانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی بەرپرسان لە ئەمریکا هەیە
پهیام
تۆڕی سی ئێن ئێن لە زاری حەوت بەرپرسی ئەمریکییەوە ئاشکرای کرد کە زانیارییە هەواڵگرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن تاران تاوتوێی پلانی بەئامانجگرتنی گەورە بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لەناو خاکی ئەمریکادا دەکات بە بۆمبی تيشكدةرةوة یان چەکی کیمیایی.
بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، هەواڵگریی واشنتن چاودێریی گفتوگۆکانی بةرثرساني تارانی کردووە بۆ دانانی بژاردەی هێرشکردنە سەر کەسایەتییە باڵاکان و دیاریکردنی چەند پێگەیەکی دیاریکراو لەناو ئەمریکا لە ڕێگەی کەرەستەی بؤمبي تائاسايي تیشکدەرەوە کە توانای تێکدانی ژینگەی ناوچەکانی هەیە، بەڵام هێشتا ساغ نەبووەتەوە کە ئایا بڕیاری کۆتایی بۆ جێبەجێکردنی دراوە یاخود نا.
لۆرین بێس، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ئەمریکا چاودێریی سەرجەم هەڕەشەکان دەکات و لە ئێستادا هیچ مەترسییەکی باوەڕپێکراو لەناو خاکی ئەمریکادا بوونی نییە، هەرچەندە بەرپرسانی واشنتن لە هەفتەی ڕابردوودا چەندین کۆبوونەوەی لەناکاویان بۆ ئامادەکاری و بەرپەرچدانەوەی ئەو ئەگەرانە ئەنجام داوە.
ئەم پەرەسەندنە ئەمنییە هاوکاتە لەگەڵ گواستنەوەی سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ ناو بنکەیەکی سەربازی لە هەفتەی ڕابردوودا دوای وەرگرتنی هەڕەشەی کوشتن لە لایەن ئێرانەوە، لە کاتێکدا بەرپرسانی هەواڵگری پێیان وایە ڕەنگە بەشێک لە کەرەستە سەرەتاییەکانی ئەو بۆمبانە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بردرابنە ناو خاکی ئەمریکاوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە