29 خولەک پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا: هێرش بۆ سەر ئێران پێشێلکردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە
پەیام
پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، ڕایگەیاند هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پێشێلکردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە و بووەتە هۆی ئاڵۆزیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەککەوتنی بازرگانی و هاتوچۆ و بەرزبوونەوەی نرخی وزە.
سانچێز لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری فۆرین ئەفێرزی ئەمریکیدا بڵاو کراوەتەوە، نووسیویەتی کە گەڕانەوەی «جەنگە دەستدرێژیکارانەکان» کە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل دەکەن، مایەی نیگەرانییە و وەک نموونەش ئاماژەی بە هێرشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کردووە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا هەر لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە جەنگی سەر ئێران پشێوییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی زیاتر کردووە و ئاستەنگی بۆ هاریکاری لە سەرانسەری ناوچەکەدا دروست کردووە.
سەبارەت بە کاریگەرییە جیهانییەکانیش، سانچێز ئەوەی خستووەتە ڕوو کە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران، بازرگانیی دەریایی و هاتوچۆی ئاسمانیی بە توندی پەک خستووە، هاوکات بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە کاتێکدا ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا بەدەست لێکەوتەکانییەوە دەناڵێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە