17 خولەک پێش ئێستا
73 جار خوێنراوەتەوە
نرخی زێڕ له نزمترین ئاستی یهك ساڵی ڕابردوودایه
پهیام
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی زێڕ بەرزبووەوە، بەڵام بەهۆی هەڵکشانی دۆلار و زیادبوونی پێشبینییەکانی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی ئەمریکا لە کانوونی یەکەمی داهاتوودا، لە نزیک ئاستی زیاتر لە ساڵێکدا مایەوە.
گرێبەستە دواخراوەکانی زێڕی ئەمریکا بۆ مانگی کانوونی یەکەم بە ڕێژەی ٠,٦% بەرزبوونەوە و گەیشتنە ٣٨٧٦,٥٥ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک. هاوکات تا کاتژمێر ٠٠:٢٨ بە کاتی گرێنیچ، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە ٣٨٥٦,٥٢ دۆلار، ئەمەش دوای ئەوەی لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەدا بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ـەوە دابەزیبوو.
ئەم کانزا بەنرخە بەهۆی بەرزبوونەوەی داهاتی قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکا، بەهێزبوونی دۆلار و پێشبینییەکانی توندکردنەوەی سیاسەتی نەختینەییەوە، کەوتووەتە ژێر گوشارەوە؛ ئەمەش زێڕ دەخاتە سەر ڕێڕەوی زیانی زیاتر و تۆمارکردنی خراپترین ئاستی ساڵانەی خۆی لەماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵدا. لەم چوارچێوەیەشدا، وەبەرهێنەران چاوەڕوانی کۆنووسی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵین بۆ دەستکەوتنی ئاماژە سەبارەت بە ئاراستەی سیاسەتی نەختینەیی.
ڕۆژی دووشەممە بەهای دۆلار بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە مانگی نیسانی ٢٠٢٥ـەوە هەڵکشا، ئەمەش بە پاڵپشتیی ئەو داتا بەهێزانەی هەڵاوسان کە هەفتەی ڕابردوو بڵاوکرانەوە و ئەو لێدوانانەی بەرپرسانی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی کە مەیلیان بەرەو توندکردنەوەی سیاسەتی نەختینەییە. بەرزبوونەوەی بەهای دراوی ئەمریکیش وا دەکات ئەو زێڕەی بە دۆلار نرخێنراوە، بۆ هەڵگرانی دراوەکانی دیکە گرانتر بکەوێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە