16 خولەک پێش ئێستا
58 جار خوێنراوەتەوە
كۆنگرێسمانێكی ئهمریكی: ئێرانییهكان تێگهیشتنێكی قووڵیان بۆ سیاسهتی ئهمریكا ههیه
پهیام
بە وتەی جیم هایمز، ئەندامی دیموکراتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بەرپرسانی ئێران تێگەیشتنێکی قووڵیان بۆ سیاسەتی واشنتن هەیە و سەرەڕای گوشارە توندەکان، ڕەنگە پەنا بۆ دانوستان یان کاردانەوەی پێشبینینەکراو ببەن.
لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی «نیویۆرک تایمز»، هایمز ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرپرسانی ئێران بە وردی و قووڵی لە سیاسەتی ئەمریکا تێدەگەن. ناوبراو ڕوونیشی کردووەتەوە کە ئاماژە و دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن لە بەرچاوی دەسەڵاتی ئێران ون نابن و لە ئێستادا هەست دەکەن لەبەرانبەر ئیدارەی ترهمپدا، لە پێگەیەکی ستراتیژیی بەهێزتردان.
لە لایەکی دیکەوە، ئەو یاسادانەرە ئەمریکییە تیشکی خستووەتە سەر کاریگەریی گوشارە سەربازییەکان و سزا داراییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان، کە بە وتەی ئەو بوونەتە هۆی دابەزینێکی توندی قەبارەی کاڵا هاوردەکراوەکان بۆ نێو ئێران و نەهامەتییەکی ئابووریی یەکجار سەختیان لەو وڵاتەدا دروست کردووە.
هایمز دەسەڵاتی ئێرانی بە «ئاژەڵێکی گەمارۆدراو لە گۆشەیەکدا» شوبهاندووە و ئاماژەی بەوە داوە کە ڕەنگە هەوڵی دانوستان بدات، بەڵام بە بڕوای ئەو ئەگەری پەنابردن بۆ کاردانەوەی توند و پێشبینینەکراویش لە ئارادایە. هاوکات ئەو ئەندامەی کۆنگرێس پێشبینیی ئەوەشی کردووە کە هەژموونی ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا بەرەو کەمبوونەوە بچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە