28 خولەک پێش ئێستا 95 جار خوێنراوەتەوە

فراوانکردنی پاڵاوگەی نەجەف بەرهەمهێنانی بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرزدەکاتەوە


عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیـرانی عێراق پڕۆژەی فراوانکردنی پاڵاوگەی نەجەفی تاوتوێ کرد، کە توانای پاڵاوتنی نەوتی خاو لەو پارێزگایەدا بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز دەکاتەوە. 

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی لە پارێزگای نەجەف ئەنجام دا، و زەیدی کارەکانی پڕۆژەی فراوانکردنی پاڵاوگەکەی تاوتوێ کرد کە دروستکردنی یەکەیەکی نوێی پاڵاوتن بە توانای ٧٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لەخۆدەگرێت لەگەڵ خەزانی نەوتی و یەکەی چارەسەرکردنی ئاوی پیشەسازی. پڕۆژەکە توانای پاڵاوتنی ئێستای نەجەف لە ٣٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرز دەکاتەوە، و سەرۆکوەزیران جەختی لەسەر تەواوکردنی قۆناغەکان بەپێی خشتەی کاتی و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ بەپێی ستانداردە ژینگەییەکان کردەوە.

پاڵاوگەی نەجەف ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە کەرتی وزەدا دەگێڕێت لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی پێداویستییە سەرەکییەکانی وەک گازوایل، نەوتی سپی، نەوتی ڕەش و نەفتا، کە بە تەواوی پێداویستیی بازاڕ و هاووڵاتییانی پارێزگاکە لە سووتەمەنی دابین دەکات و پشتبەستن بە هاوردەکردن کەم دەکاتەوە. پەرەپێدانی ئــەم دامەزراوە پیشەسازییە لە چوارچێوەی پلانی بەغدادایە بۆ بەرزکردنەوەی توانای پاڵاوتنی ناوخۆیی و وەبەرهێنان لە نەوتی خاو، تا لە ڕێگەی دابینکردنی سووتەمەنیی پێویست، بارگرانیی دارایی لەسەر خەزێنەی گشتیی عێراق کەم بکرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 28 خولەک پێش ئێستا

    فراوانکردنی پاڵاوگەی نەجەف بەرهەمهێنانی بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرزدەکاتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ نزمترین ئاستی یه‌ك ساڵی ڕابردوودایه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    دۆلار گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاستی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بانکی ناوەندی: نزیکەی ٩٤٪ی کۆی دراو لە دەرەوەی بانکەکانە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نەبیل مەڕسوومی: نەوتی کێڵگەی خورمەڵە لە هەرێم بە قاچاخ دەبرێت بۆ تورکیا و ئەفغانستان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی گازوایل لە ئەمریکا دوای دوو مانگ بۆ خوار شەش دۆلار بۆ هەر گالۆنێک دابەزی

سەرەتا