23 خولەک پێش ئێستا
11 جار خوێنراوەتەوە
ئێن بی سی: ئهمریكا به بێدهنگی گورز له ئێران دهوهشێنێت
پهیام
ئێن بی سی لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکی و سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە گواستوویەتییەوە کە سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکان بە بێدەنگی گورز لە ئێران دەوەشێنێت، بەڵام وهزارهتی جهنگی ئهمریكا (پێنتاگۆن) بە شێوەیەکی ئاشکرا دانی بە زۆربەی ئەو هێرشانەدا نەناوە، بە تایبەتی لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا.
لە ئاستی مەیدانیشدا، ئاماژە بەوە کراوە کە ئێران هێرشی کردووەتە سەر کەشتییە بارهەڵگرە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز، لە پاڵ هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکا و پێگە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا.
لەبەرانبەردا، ویلایەتە یەکگرتووەکان زۆربەی کات لە ڕێگەی بەرپەرچدانەوەی درۆن و مووشەکە ئاراستەکراوەکانی ئێرانەوە وەڵام دەداتەوە و هەندێک جاریش سەکۆکانی هاوێشتنی مووشەکی ئێران و ئامانجی دیکە دەکاتە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان، بەردەوامبوونی ئەم ململانێیە ڕۆژانە ملیۆنان دۆلار لەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکەوێت، لە کاتێکدا زیاتر لە ٥٠ هەزار سەربازی ئەمریکی و کەشتیی فڕۆکەهەڵگر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیر کراون.
لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوەکان ئەوەیان خستووەتە ڕوو کە ڕەنگە ئێران هەوڵ بدات هێرش بکاتە سەر چەند ئامانجێک لە ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا، بەبێ ئەوەی پەنا بۆ چەکی کیمیایی ببات کە ببێتە هۆی کاردانەوەیەکی بەرفراوان لە لایەن ئیدارەی ترهمپەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە