11 خولەک پێش ئێستا
62 جار خوێنراوەتەوە
بە پشتیوانی عەرەبەکان؛ ماتان کاهانا وەک سەرۆکی کنێستی ئیسرائیل هەڵبژێدرا
پەیام
کنێسێتی ئیسرائیل بە ٦٦ دەنگ و پشتیوانیی پەرلەمانتارە عەرەبەکان، ماتان کاهانای بە سەرۆکی نوێ هەڵبژارد، ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی لێ کەوتەوە و بە پاشەکشە لە سیاسەتەکانی حکوومەتی نهتەنیاهوو دادەنرێت.
لە دەنگدانەکەدا، کاهانا وەک بەربژێری حزبی «یاشار» توانیی زۆرینەی ٦٦ ئەندام لە کۆی ١٢٠ ئەندامی کنێسێت بەدەست بهێنێت و لە جێگەی ئەمیر ئۆحانا پۆستەکە وەربگرێت.
دەستبەجێ دوای سەرکەوتنی، کاهانا ڕایگەیاند تا ئەو کاتەی سەرۆکایەتیی کنێسێت دەکات پابەندی بڕیارەکانی دادگای باڵای ئیسرائیل دەبێت، هەروەها جەختی لە پێویستیی ئەنجامدانی چاکسازی لە پەیوەندیی نێوان دەسەڵاتەکاندا کردەوە و خواستی خۆی بۆ نوێنەرایەتیکردنی هەمووان دووپاتی کردەوە.
کێبڕکێکە لەنێوان پەرلەمانتار ماتان کاهانا، بەربژێری حزبی «یاشار»ی سەر بە بەرەی گادی ئایزنکۆت کە ڕاسپێردراوە بۆ پێکهێنانی حکوومەت، لەگەڵ پەرلەمانتار ئۆفیر کاتس، بەربژێری حزبی «لیکود» بە سەرۆکایەتیی بنیامین نهتەنیاهوو بەڕێوە چوو. کاهانا پشتیوانیی پەرلەمانتارانی سەر بە حزبەکانی «بەرەی گۆڕانکاری» (یاشار، پێکەوە، ئیسرائیل ماڵمانە و دیموکراتەکان) ی بەدەست هێنا، سەرەڕای پاڵپشتیی ١٩ پەرلەمانتار لە هەردوو «لیستی هاوبەش» و «لیستی عەرەبیی یەکگرتوو». لەبەرانبەردا، ئۆفیر کاتس پشتی بە دەنگی ٥٣ پەرلەمانتاری بلۆکی حزبە لایەنگرەکانی نهتەنیاهوو بەست، کە حزبەکانی حەریدیم (شاس و یەهدوت هەتۆرا) یشی تێدا بوو.
لە کاردانەوەی ئەنجامەکەدا، ئایزنکۆت پێی وابوو سەرکەوتنی کاهانا بە مانای دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێیە بۆ کنێسێت کە تێیدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە