16 خولەک پێش ئێستا 116 جار خوێنراوەتەوە

بەریتانیا هاووڵاتییەکی ئەمریکی ڕادەستی وڵاتەکەی کردەوە کە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکرابوو

پەیام
پۆلیسی بەڕیتانیا: ئەفسەرێکی ئەمریکیمان ڕادەستی ئەمریکا کردەوە بەتۆمەتی سیخوڕی
پۆلیسی بەڕیتانیا ڕایگەیاند دوای ئەوەی ئەفسەرێکی ئەمریکییان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ڕووسیا دەستگیرکرد، ڕادەستی ئەمریکایان کردەوە و ڕووسیاش تۆمەتەکە ڕەتدەکاتەوە. 
پۆلیسی بەڕیتانیا ڕایگەیاند دوای ئەوەی لە ڕۆژی ١٠ی تشرینی دووەم براندۆن تاینەر ئەفسەری ئەمریکی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ڕووسیا و زیانگەیاندن بە ئاسایشی نەتەوەیی دەستگیرکرا، ڕادەستی ئەمریکا کرایەوە. 
پۆلیسی بەڕیتانیا ڕاشیگەیاند، ڕادەستکردنی ئەو ئەفسەرە ئەمریکییە بە وڵاتەکەی بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاترە لەلایەن واشنتنەوە، پێشتریش هێزە ئەمنییەکانی بەریتانیا لەگەڵ پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری کەیسەکەیان کردووە و ئەفسەرەکە دەستگیرکراوە. 
سەبارەت بە ڕووداوەکەش کۆشکی کریملین تۆمەتەکانی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند هیچ پەیوەندییەکییان بە ئەفسەرەکەوە نییە. 
ئەفسەرە ئەمریکیەکە پێشتر لە ٢٠٠٨ەوە لە سوپای ئەمریکا خزمەتی کردووە و لە جەنگەکانی عێراق، ئەفغانستان بەشدار بووە و لە ڕۆژی ١٠ی تشرینی دووەم بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیرکرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 خولەک پێش ئێستا

    بەریتانیا هاووڵاتییەکی ئەمریکی ڕادەستی وڵاتەکەی کردەوە کە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکرابوو

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێن بی سی: ئه‌مریكا به‌ بێده‌نگی گورز له‌ ئێران ده‌وه‌شێنێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆنگرێسمانێكی ئه‌مریكی: ئێرانییه‌كان تێگه‌یشتنێكی قووڵیان بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریكا هه‌یه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: زانیاریی هەواڵگری لەسەر پلانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی بەرپرسان لە ئەمریکا هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا ١٣٩ درۆنی خستە خوارەوە کە مۆسکۆیان کردبووە ئامانج

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵی 2026 وەك یەكێك لە گەرمترین و وێرانكەرترین ساڵەكان تۆمار كرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا: هێرش بۆ سەر ئێران پێشێلکردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    واشنتن پۆست: ترەمپ نایەوێت لەمكاتەدا هێرشەكانی سەر ئێران دەستپێبكاتەوە

سەرەتا