15 خولەک پێش ئێستا
57 جار خوێنراوەتەوە
ڕاپۆرت؛ ئیسرائیل.. سهرۆكایهتی كنێست كه دوو عهرهبی تێدایه؛ دهسهڵاتهكانی چین؟
پهیام
دوای هەڵبژاردنی ماتان کاهانا بە سەرۆکی کنێسێتی ئیسرائیل و دیاریکردنی دوو جێگری عەرەب، تیشک دەخرێتە سەر دەسەڵاتەکانی ئەو پۆستە و ڕۆڵی پەرلەمانتارە عەرەبەکان لە بەڕێوەبردنی پەرلەماندا.
لە پێشهاتێکی سیاسیدا، کنێسێتی ئیسرائیل پەرلەمانتار ماتان کاهانای بە سەرۆکی نوێ هەڵبژارد بۆ ئەوەی جێگەی ئەمیر ئۆحانا بگرێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی توانیی ٦٦ دەنگ لەبەرانبەر ٥٢ دەنگی ڕکابەرەکەی بەدەست بهێنێت. هاوکات هەریەک لە پەرلەمانتارانی عەرەب وەلید تەها و ئەحمەد تیبی لە ڕیزی جێگرانی سەرۆکی کنێسێتدا دەستنیشان کران.
سەرۆکی کنێسێت بە یەکێک لە دیارترین کەسایەتییە سەرکردایەتییەکانی ناو دامەزراوەکانی ئیسرائیل دادەنرێت و خاوەنی پێگەیەکی فەرمیی بەرزە. لە ڕووی دەسەڵاتەوە، سەرۆکی کنێسێت ئەرکی بەڕێوەبردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان و سەرپەرشتیکردنی ڕەوتی گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر یاساکان دەگرێتە ئەستۆ، هەروەها بە هاوکاری لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیدا، کارنامەی دەستەی گشتیی کنێسێت دیاری دەکات و سەرپەرشتیی دیسپلینی ناو باڵەخانەی کنێست و دانیشتنەکانیشی دەکات.
لە پاڵ ئەمانەشدا، سەرۆکی کنێست لە بەردەم دامەزراوە و لایەنە فەرمییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا نوێنەرایەتیی پەرلەمان دەکات و سەرپەرشتیی کارگێڕیی گشتی، ئەمیندارێتی و بودجەی کنێست دەکات. یەکێکی دیکە لە دەسەڵاتە گرنگەکانی ئەم پۆستە ئەوەیە کە لە کاتی بوونی سەرۆکی دەوڵەت لە دەرەوەی وڵاتدا، سەرۆکی کنێسێت بە وەکالەت ئەرکەکانی سەرۆکی دەوڵەت بەڕێوە دەبات. بەم پێیەش، ئەم پۆستە لە بەرزترین پێگە فەرمییەکانی دەوڵەتدا هەژمار دەکرێت و ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی یاسادانان و ئاراستەکردنی ڕەوتی یاسا و بڕیارە سیاسییەکاندا.
لە لایەکی دیکەوە، ئامادەبوونی هەریەک لە وەلید تەها و ئەحمەد تیبی لە پۆستی جێگری سەرۆکی کنێستدا، دەرگا بە ڕووی چەندین پرسیاردا دەکاتەوە لەبارەی ئەو ڕۆڵەی کە پەرلەمانتارە عەرەبەکان دەتوانن لە بەڕێوەبردنی دامەزراوەی یاسادانانی ئیسرائیلدا بیگێڕن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە