23 خولەک پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
ئەڵمانیا ڕەخنەی توندی لە لووتكەی سێقۆڵیی ترەمپ و شی جین و پوتین گرت
پەیام
فریدریش مێرتس، ڕاوێژكاری
ئەڵمانیا، ڕەخنەی توندی لە لووتكەی سێقۆڵیی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پوتین و
شی جین پینگ گرت و كۆبوونەوەكەی شێنجنی وەك دانیشتنێك تەنها بۆ وێنەگرتن وەسف كرد.
ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ئەم
لێدوانانەی لە دوای كۆبوونەوەیەكی بەرلین لەگەڵ هاوپەیمانانی ئۆكرانیا ڕاگەیاند، كە
تێیدا تاوتوێی دوایین پەرەسەندنەكانی جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیا و هەوڵە دیپلۆماسییەكان
بۆ كۆتاییهێنان بەو ململانێیە كرا.
ڕاوێژكاری ئەڵمانیا جەختی
لەوە كردەوە كە هەر دانوستانێكی داهاتوو بۆ ئاشتیی دەبێت بە بەشداریی ڕاستەوخۆی ئۆكرانیا
و وڵاتانی ئەورووپا بێت، چونكە بەبێ ئەوان هیچ ڕێككەوتنێك سەركەوتوو نابێت.
مێرتس ئاماژەی بەوەش كرد
كە بەرلین بە هیچ شێوەیەك قبووڵی ناكات بڕیار لەسەر چارەنووسی ئۆكرانیا بدرێت بەبێ
ئامادەیی كیێڤ و هاوبەشە ئەورووپییەكانی.
ئەم هەڵوێستەی ئەڵمانیا
نیشاندەری نیگەرانیی قووڵی وڵاتانی ئەورووپایە لە ئەگەری پەراوێزخستنیان لە پڕۆسەی
بڕیاردانی نێودەوڵەتیی سەبارەت بە ئاسایشی كیشوەرەكە و داهاتووی ناوچەكە لەلایەن
زلهێزەكانەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە