23 خولەک پێش ئێستا 41 جار خوێنراوەتەوە

میانمار بە ئەنجامدانی تاوانی كۆمەڵكوژیی دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیا تاوانباركرا

پەیام
دادگای دادی نێودەوڵەتیی بە فەرمیی ڕایگەیاند كە حكومەتی میانمار تاوانی كۆمەڵكوژیی دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیا ئەنجامداوە.
بەپێی بڕیارەكەی دادگا، هێزە ئەمنییەكانی میانمار بە شێوەیەكی ڕێكخراو و پلانبۆداڕێژراو كاریان بۆ لەناوبردنی ئەو كەمینە ئایینییە كردووە، كە بووەتە هۆی كوژرانی زیاتر لە 10 هەزار كەس، لەنێویاندا ژمارەیەكی زۆر ژن و منداڵ هەن.

دادگاكە ئاماژەی بەوەش كردووە كە دەسەڵاتدارانی میانمار ڕێكاری توندیان گرتووەتە بەر بۆ ڕێگریكردن لە وەچەخستنەوە لەنێو موسڵمانانی ڕۆهینگیادا.
پێش دەستپێكردنی پرۆسەی پاكتاوی ڕەگەزیی لە ساڵی 2017دا، نزیكەی 850 هەزار موسڵمان لە هەرێمی ئاراكان نیشتەجێ بوون، بەڵام زۆربەیان ڕووبەڕووی توندوتیژیی و ئاوارەیی بوونەتەوە.

دادگای دادی نێودەوڵەتیی جەختی كردەوە كە بەڵگەكان دەیسەلمێنن ئامانجی سەرەكیی ئەم هێرشانە قڕكردنی تەواوەتیی موسڵمانانی ڕۆهینگیا بووە لەو وڵاتەدا، ئەمەش پێشێلكارییەكی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەكان و مافەكانی مرۆڤە كە پێویستی بە هەڵوێستی جیدیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 خولەک پێش ئێستا

    مەسك: لێدوانەكانی زێلێنسكی سەبارەت بە كۆتوبەندەكانی ستارلینك ناڕاستن

  • 23 خولەک پێش ئێستا

    میانمار بە ئەنجامدانی تاوانی كۆمەڵكوژیی دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیا تاوانباركرا

  • 41 خولەک پێش ئێستا

    ترەمپ لە لێدوانەكانی ڤانس لەسەر جەنگی ئێران و دۆڕانی كۆمارییەكان نیگەرانە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا هاووڵاتییەکی ئەمریکی ڕادەستی وڵاتەکەی کردەوە کە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکرابوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێن بی سی: ئه‌مریكا به‌ بێده‌نگی گورز له‌ ئێران ده‌وه‌شێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆنگرێسمانێكی ئه‌مریكی: ئێرانییه‌كان تێگه‌یشتنێكی قووڵیان بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریكا هه‌یه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: زانیاریی هەواڵگری لەسەر پلانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی بەرپرسان لە ئەمریکا هەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا ١٣٩ درۆنی خستە خوارەوە کە مۆسکۆیان کردبووە ئامانج

سەرەتا