17 خولەک پێش ئێستا 38 جار خوێنراوەتەوە

مەسك: لێدوانەكانی زێلێنسكی سەبارەت بە كۆتوبەندەكانی ستارلینك ناڕاستن

پەیام
ئیلۆن مەسك، ملیاردێری ئەمریكی، سەرۆكی ئۆكراینای بە درۆكردن لەبارەی سنوورداركردنی خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندیی مانگی دەستكرد تۆمەتبار كرد و جەختی كردەوە كیێڤ داوای بەكارهێنانی تۆڕی «ستارلینك» بۆ ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانە دەكات، بەڵام «سپەیس ئێكس» ڕەتی دەكاتەوە.

مەسك لە چاوپێكەوتنێكدا لە پەراوێزی لووتكەی «دیل بووك» كە ڕۆژنامەی «نیویۆرك تایمز» ڕێكی خستبوو ڕایگەیاند، كە لێدوانەكانی زێلێنسكی سەبارەت بە كۆتوبەندەكان ناڕاستن.

هەروەها ڕوونی كردەوە كە كۆمپانیاكە بەرزترین ئاستی خێرایی بۆ كارپێكردنی خزمەتگوزارییەكانی «ستارلینك» دیاری كردووە، بە شێوەیەك كە لەگەڵ ئەو خێراییە ڕێگەپێدراوانەدا بگونجێت كە لەسەر ڕێگا خێراكانی ئۆكراینا پەیڕەو دەكرێن.

پێشتر سەرۆكی ئۆكراینا سكاڵای لە بوونی ئەو كۆتوبەندانە كردبوو كە بە بەرنامەبۆداڕێژراو وەسفی كردبوون لەسەر سیستمی پەیوەندیی سەربازیی ستارشیڵد، پێیشی وابوو كە ئەمە كاریگەریی لەسەر توانای سوپای ئۆكراینا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەكانی ڕووسیا هەیە، بەتایبەتی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان.

ئەم لێدوانانە جارێكی دیكە تیشك دەخەنە سەر ناكۆكییەكان سەبارەت بە بەكارهێنانی سەربازیی تۆڕی «ستارلینك»، كە ئۆكراینا لە ماوەی جەنگدا بۆ پەیوەندییەكانی پشتی پێ دەبەستێت، لە كاتێكدا كۆمپانیا ئەمریكییەكە ڕەتی دەكاتەوە خزمەتگوزارییەكانی لە ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرانەكاندا بەكاربهێنرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 خولەک پێش ئێستا

    مەسك: لێدوانەكانی زێلێنسكی سەبارەت بە كۆتوبەندەكانی ستارلینك ناڕاستن

  • 37 خولەک پێش ئێستا

    میانمار بە ئەنجامدانی تاوانی كۆمەڵكوژیی دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیا تاوانباركرا

  • 55 خولەک پێش ئێستا

    ترەمپ لە لێدوانەكانی ڤانس لەسەر جەنگی ئێران و دۆڕانی كۆمارییەكان نیگەرانە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا هاووڵاتییەکی ئەمریکی ڕادەستی وڵاتەکەی کردەوە کە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکرابوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێن بی سی: ئه‌مریكا به‌ بێده‌نگی گورز له‌ ئێران ده‌وه‌شێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆنگرێسمانێكی ئه‌مریكی: ئێرانییه‌كان تێگه‌یشتنێكی قووڵیان بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریكا هه‌یه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: زانیاریی هەواڵگری لەسەر پلانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی بەرپرسان لە ئەمریکا هەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا ١٣٩ درۆنی خستە خوارەوە کە مۆسکۆیان کردبووە ئامانج

سەرەتا