17 خولەک پێش ئێستا
8 جار خوێنراوەتەوە
پوتین دانوستان لەگەڵ ئۆكرانیا ڕەتدەكاتەوە و جەخت لە ئاسایشی ڕووسیا دەكاتەوە
پەیام
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا
ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی ئارەزووی كۆتاییهێنان بە ململانێی ئۆكرانیا دەكات، بەڵام
دوای هێرشەكانی سەر پردی كریمیا، ئەنجامدانی هەر جۆرە دانوستانێكی لەگەڵ كیێڤ ڕەت
كردەوە.
پوتین لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا
دوای كۆبوونەوەی لوتكەی سێقۆڵیی لەگەڵ سەرۆكی چین و سەرۆكی ئەمریكا، جەختی لە مافی
مۆسكۆ كردەوە بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی نیشتمانیی خۆی.
ئاماژەی بەوەش كرد كە هەوڵەكانی
فشارخستنە سەر ڕووسیا لە ڕێگەی پرسە هەرێمییەكانەوە بێسوودن و هیچ ئەنجامێكیان نابێت.
سەرۆكی ڕووسیا ئارەزووی خۆی بۆ بەردەوامیی دیالۆگی نێوان مۆسكۆ، واشنتن و پەكین دەربڕی
و ڕایگەیاند كە ئەم جۆرە كۆبوونەوە سێقۆڵییانە ئامانجیان سەپاندنی بڕیار نییە بەسەر
لایەنەكاندا، بەڵكو بۆ لێكتێگەیشتنی زیاترە.
پوتین وتیشی كە ئۆكرانیا
مافی ئاسایشی هەیە، بەڵام دەبێت ڕێز لە مافە ئەمنییەكانی ڕووسیاش بگیرێت.
ئەم لێدوانانە لە كاتێكدایە
كە گرژییە سەربازییەكان لە ناوچەكەدا بەردەوامییان هەیە و ئاسۆیەكی ڕوون بۆ ئاشتیی
نێوان هەردوو وڵات لە ئارادا نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە