18 خولەک پێش ئێستا
38 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ لە لێدوانەكانی ڤانس لەسەر جەنگی ئێران و دۆڕانی كۆمارییەكان نیگەرانە
پەیام
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ئەمریكییەكان
و ڕۆژنامەی «نیویۆرك تایمز»، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە لێدوانەكانی جەی دی
ڤانسی جێگری سەبارەت بە جەنگی ئێران و دۆڕانی كۆمارییەكان نیگەرانە و بە دوودڵییەوە
لە پاڵپشتیكردنی بۆ هەڵبژاردنی 2028 دەڕوانێت.
میدیا ئەمریكییەكان
ئاماژەیان بەوە داوە، ترەمپ دوودڵە لە ئەگەری پاڵپشتیی جێگرەكەی وەك كاندیدی كۆمارییەكان
بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ساڵی 2028، ئەمەش دوای ئەوەی ڤانس دۆڕان و ئەنجامە خراپەكانی
كۆمارییەكانی لە هەڵبژاردنی نیوەی خولی كۆنگرێسدا بۆ جەنگی دژ بە ئێران گەڕاندبووەوە.
هاوكات ڕۆژنامەی «نیویۆرك
تایمز» لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاوی كردەوە، ناكۆكیی نێوان ترەمپ و ڤانس
لەسەر پرسی ئێران بووەتە خاڵی سەرەكیی گرژییەكانی نێوانیان و سەرۆكی ئەمریكا ئەو بێزاری
و نیگەرانییەی بۆ كەسە نزیكەكانی خۆی باس كردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، ترەمپ
لەلای بەشێك لە ڕاوێژكارەكانی گازندەی كردووە و ڕایگەیاندووە، دەبوو ڤانس بە ڕوونی
دووپاتی بكردایەتەوە كە سەرۆك لە چوونە ناو جەنگ لەگەڵ ئێراندا بڕیارێكی دروستی
داوە.
هاوكات ترەمپ پێیوایە لەم
دۆسیەیەدا هەنگاوێكی تەواو دروستی ناوە و نیگەرانیی خۆی لەو لێدوانانەی جێگرەكەی دەربڕیوە
كە پێچەوانەی هەڵوێستی خۆیەتی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە