17 خولەک پێش ئێستا 15 جار خوێنراوەتەوە

سووریا.. پلانداڕێژەری كۆمەڵكوژیی عوتەیبە لە غوتەی ڕۆژهەڵات دەستگیركرا

پەیام  
دەسەڵاتدارانی سووریا دەستگیركردنی ئەفسەرێكی باڵای ڕژێمی پێشوویان بە تۆمەتی كۆمەڵكوژیی عوتەیبە ڕاگەیاند.

ئێوارەی پێنجشەممە دەسەڵاتدارانی سووریا دەستگیركردنی عەمید ڕەواد زەیدان، سەرۆكی پێشووی ئەركانی فیرقەی 30یان ڕاگەیاند.
ئەنەس خەتاب، وەزیری ناوخۆیش لە ئێكس تێكستێكی بڵاو كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، كە نابراو پلانداڕێژەر و فەرماندەری كۆمەڵكوژیی «كەمینی عوتەیبە»ی 2014ی غوتەی ڕۆژهەڵات بووە كە زیاتر لە 150 كەسی تێدا كوژران و ئێستا لە دەستی هێزە ئەمنییەكاندایە.

لە ئەیلوولی 2025 وەزارەتی ناوخۆ دۆزینەوەی ڕوفاتی نزیكەی 100 كەسی لە دەوروبەری عوتەیبە ڕاگەیاندبوو.
لە 26ی شوباتی 2014 هێزەكانی ڕژێمی پێشوو لە نێوان عوتەیبە و مەیدەعا كەمینیان دانا، ئاژانسی سانا ئەوكات كوژرانی 175 چەكداری ئۆپۆزسیۆنی ڕاگەیاند، بەڵام نووسینگەی مافی مرۆڤی غوتەی ڕۆژهەڵات گوتی قوربانییەكان مەدەنی بوون و دەیانویست ناوچە گەمارۆدراوەكە جێبهێڵن.

دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە 8ی كانوونی یەكەمی 2024، دەسەڵاتداران لە ئایاری 2025 دەستەی نیشتمانی دادپەروەری ڕاگوزەریان دامەزراند، دادگاش سزای لەسێدارەدانی بۆ بەشار و ماهیر ئەسەد بە ئامادەنەبوون و بۆ عاتف نەجیب و وەسیم ئەسەد بە ئامادەبوون دەركردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 خولەک پێش ئێستا

    سووریا.. پلانداڕێژەری كۆمەڵكوژیی عوتەیبە لە غوتەی ڕۆژهەڵات دەستگیركرا

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهو فشار بۆ بەشداریی واشنتۆن لە هەڵمەتێكی سەربازیی دژی ئێران دەكات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشی فراوانی بۆ سەر ناوەڕاستی كەرتی غەززە دەستپێكردەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرزترین باڵەخانەی ڕیاز بەر هێرشێكی مووشەكی كەوت و زیانی پێگەیشت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    توندوتیژی دژی فەڵەستینیەكان لە ناوچەی هێڵی سەوز و كەناری ڕۆژئاوا زیادیكردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میدیا عێراقییەکان: هەندێک دەروازەی ناوچەی سەوزی بەغدا داخران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران هێرشی کردە سەر کوەیت و بەحرەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ ئیسرائیل.. سه‌رۆكایه‌تی كنێست كه‌ دوو عه‌ره‌بی تێدایه‌؛ ده‌سه‌ڵاته‌كانی چین؟

سەرەتا