21 خولەک پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
جورفوسەخر كۆنترۆڵكرا و ڕێگاكانیشی بە قۆناغ دەكرێنەوە
پەیام
كۆنترۆڵكردنی جورفوسەخر
چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و ڕێگاكانی قەزاكەیش بە پارێزگاكانەوە بە قۆناغ دەكرێنەوە.
لە لێدوانێكیدا بۆ بە
ئاژانسی هەواڵی عێراقی سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ڕاگەیاند،
ئاڵوگۆڕی یەكە سەربازییەكان لە قەزای جورفوسەخر دەستی پێكردووە و یەكە جێگیركراوەكان
قەزاكە بە تەواوی دەپارێزن، جەختیشی كردەوە بڵاوبوونەوەكە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆ و
بەدواداچوونی بەردەوامی نووسینگەی فەرماندەی گشتی جێبەجێ دەكرێت و یەكەكان بەرپرسیارێتییان
وەرگرتووە.
نوعمان ئاماژەی دا ڕێگاكانی
بەستنەوەی جورفوسەخر بە پارێزگاكانەوە بە قۆناغ دەكرێنەوە، هەروەها یەكەكانی سوپا
و پۆلیسی فیدراڵی ئامادەكاری بۆ كردنەوەی ڕێگای نێوان فازڵییە و كەربەلا بۆ ئۆتۆمبێلی
مەدەنی جگە لە بارهەڵگرەكان، لە سبەی شەممەوە دەكەن.
ڕوونیشی كردەوە قۆناغی
داهاتوو بریتییە لە ڕێكاری مەیدانی، هەڵسەنگاندنی ئەمنی و پشكنینی ناوچەكە بۆ
گواستنەوە بەرەو قۆناغی دووەمی پلانەكانی حكومەتی ناوەندی، كە دابینكردنی خزمەتگوزاری
بۆ گەڕانەوەی دانیشتووان، جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ستراتیژییەكان و بووژاندنەوەی
دامەزراوە كشتوكاڵی و پیشەسازییەكان دەگرێتەوە، دووپاتیشی كردەوە هەموو پێكهاتەكانی
هێزە چەكدارەكان بە فەرمانی ناوەندی كار دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە