27 خولەک پێش ئێستا 96 جار خوێنراوەتەوە

مووشەكێكی ڕووسی لە پۆڵەندا كەوتەخوارەوە و لێكۆڵینەوەش لە كەوتنی درۆنێك دەكرێت

پەیام  
دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا كەوتنەخوارەوەی مووشەكێكی رووسی لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەكە لە كاتی هێرشە ئاسمانییەكەی شەوی رابردووی سەر ئۆكرانیا ڕاگەیاند و لێكۆڵینەوە لە گومانی كەوتنی مووشەكێكی دیكە و درۆنێكیش دەكرێت.

ڤلادیسلاڤ كۆسینیاك كامیش، وەزیری بەرگریی پۆڵەندا ڕایگەیاند، لە سێ شوێن پشكنین دەكەن؛ زانیارییە سەرەتاییەكان دەریدەخەن مووشەكێك لە گوندی نۆڤی لیپۆڤیتس كەوتووەتە خوارەوە و رەنگە لە شوێنی دووەم مووشەك و لە سێیەم درۆنێكی جێت كەوتبێتە خوارەوە و هیچ كەسێك و دامەزراوەیەك زیانی پێنەگەیشتووە.

هاوكات، بەهۆی پێشێلكردنی ئاسمانی وڵات و دۆخی ئەمنیی ناوچەی بیلگۆرای، دۆناڵد توسكی سەرۆكوەزیرانی پۆڵەندا كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی حكومەتەكەی راگەیاند.

تیمەكان لە گوندەكانی نۆڤی لیپۆڤیتس، مۆڵۆدیچ و رودنیك ناد سانیم بەدوای پاشماوەكاندا دەگەڕێن.

ئەم رووداوە مەترسیی كشانی جەنگ بۆ وڵاتانی دراوسێ دەردەخات و گرنگییەكی سیاسی و ئەمنیی هەیە؛ چونكە پۆڵەندا ئەندامی ناتۆیە، رێگای سەرەكیی گەیاندنی چەك و هاوكاریی رۆژئاوایە بۆ ئۆكرانیا، زیاتر لە ملیۆنێك ئاوارەی ئۆكرانی لەخۆگرتووە و لە دانوستانەكانی داهاتووی ئەمریكاشدا بۆ چارەسەری جەنگ و یەكێكە لە پێنج وڵاتە نوێنەرەكەی ئەورووپا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 27 خولەک پێش ئێستا

    مووشەكێكی ڕووسی لە پۆڵەندا كەوتەخوارەوە و لێكۆڵینەوەش لە كەوتنی درۆنێك دەكرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای ئاشكراكردنی تۆڕێكی نازی، حزبێكی هۆڵەندی شەش ئەندامی خۆی دەركرد

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی لە دیارینەكردنی جێگرەوەیەك بۆ ئەنتۆنیۆ گوتێرێس دەدرێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیمارك ڕێككەوتنێكی ئەمنیی گرنگی لەگەڵ ئەمریكا لەسەر گرینلاند پەسەندكرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا ڕەخنەی توندی لە لووتكەی سێقۆڵیی ترەمپ و شی جین و پوتین گرت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكانی سێ وڵاتە زلهێزەكە لەسەر چەند پرسێكی جیهانی ڕێككەوتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پوتین دانوستان لەگەڵ ئۆكرانیا ڕەتدەكاتەوە و جەخت لە ئاسایشی ڕووسیا دەكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مەسك: لێدوانەكانی زێلێنسكی سەبارەت بە كۆتوبەندەكانی ستارلینك ناڕاستن

سەرەتا