18 خولەک پێش ئێستا 44 جار خوێنراوەتەوە

دوای ئاشكراكردنی تۆڕێكی نازی، حزبێكی هۆڵەندی شەش ئەندامی خۆی دەركرد

پەیام  
دوای ئاشكراكردنی تۆڕێكی نازی لە هۆڵەندا، حزبێك ژمارەیەك ئەندامی خۆی دەردەكات.

لێكۆڵینەوەیەكی هاوبەشی بەرنامەی «زێمبلا»ی هۆڵەندی و «پانۆ»ی بەلجیكی، تۆڕێكی نوێی نازی لە هۆڵەندا ئاشكرا كردووە كە گرووپی توندڕەوی «هامەر سكینز» لە ژێرزەمینی شارەوانییەكی باكووری وڵات چالاكی شەڕكردنی ڕێك خستووە و بەشداربووان سڵاوی نازییان كردووە و دروشمیان گوتووەتەوە.

تۆمارە نهێنییەكان دەریانخستووە ئەندامانی باڵی گەنجانی حزبی «مەكۆ لە پێناو دیموكراسی» بەشدار بوون، هەندێكیان سەر بە گرووپی «ڤۆڵڤ نراد»ن كە ساڵانە لە لۆكسمبۆرگ یادی هیتلەر دەكەنەوە.
دوابەدوای ئاشكرابوونی، حزبەكە شەش ئەندامی دەركرد و سەرۆكی فراكسیۆنەكەی لە شارەوانی "دێن بۆش" دەستلەكاركێشانەوەی ڕاگەیاند.

لای خۆیەوە دەیڤید ڤان ڤیل، وەزیری دادی هۆڵەندا ڕایگەیاند كە ئەم گرووپانە جێگایان لە سیاسەتدا نییە، داواكاری گشتیش تاوتوێی لێكۆڵینەوەی تاوانكاری دەكات.

ئایدۆلۆژیای نازی لە سەدەی بیستەمدا لە ئەڵمانیا دامەزرا و هەڵگیرسێنەری جەنگی جیهانیی دووەم بوو، دوای شكستی لە 1945، گرووپە «نازییە نوێیەكان» لە ئەورووپادا وەك تۆڕی نهێنی چالاكی دەكەن و، بەردەوام لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە وەك ڕێكخراوێكی قەدەغە چاودێری دەكرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 خولەک پێش ئێستا

    دوای ئاشكراكردنی تۆڕێكی نازی، حزبێكی هۆڵەندی شەش ئەندامی خۆی دەركرد

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی لە دیارینەكردنی جێگرەوەیەك بۆ ئەنتۆنیۆ گوتێرێس دەدرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیمارك ڕێككەوتنێكی ئەمنیی گرنگی لەگەڵ ئەمریكا لەسەر گرینلاند پەسەندكرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا ڕەخنەی توندی لە لووتكەی سێقۆڵیی ترەمپ و شی جین و پوتین گرت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكانی سێ وڵاتە زلهێزەكە لەسەر چەند پرسێكی جیهانی ڕێككەوتن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین دانوستان لەگەڵ ئۆكرانیا ڕەتدەكاتەوە و جەخت لە ئاسایشی ڕووسیا دەكاتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەسك: لێدوانەكانی زێلێنسكی سەبارەت بە كۆتوبەندەكانی ستارلینك ناڕاستن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    میانمار بە ئەنجامدانی تاوانی كۆمەڵكوژیی دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیا تاوانباركرا

سەرەتا