16 خولەک پێش ئێستا 76 جار خوێنراوەتەوە

بەبێ گرژی هێزەكانی عێراق دۆسیەی ئەمنیی جورفولسەخریان گرتە دەست

پەیام
هێزە هاوبەشە عێراقییەكان بەبێ‌ دروستبوونی هیچ گرژییەك چوونە ناو جورفولسەخر و دۆسیەی ئەمنیی ناحیەكەیان گرتە دەست.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شانەی ئەمنیی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی چوونی هێزە هاوبەشەكانی بە ئاڵای عێراقەوە بۆ جورفولسەخر و وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنیی ڕاگەیاند؛ سبەی شەممە ڕێگاكە بۆ هاووڵاتییان دەكرێتەوە و چەكدارانی حیزبوڵڵاش لە مانگێكدا بەیەكجاری ناوچەكە جێدەهێڵن.

لە كۆنگرەكەدا، فەریق ڕوكن ئەحمەد حاتەم كردنەوەی بارەگای كۆنترۆڵی بە فەرماندەیی خۆی، چوونی چوار لیوای حەشدی شەعبی، پۆلیسی فیدراڵی، پۆلیسی وزە و هێزەكانی دیكە و ئاڵوگۆڕی بەردەوامی پۆستەكانی بە ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران ئاشكراكرد.

بەرپرسی لیواكەی حەشدی شەعبی پابەندییان بە فەرمانی دەوڵەت و سەرۆكوەزیران بۆ ئاڵوگۆڕی كەرتە ئەمنییەكان و كپكردنەوەی دەنگە فیتنەگێڕەكان دووپاتكردەوە، پۆلیسی وزە و فەرماندەكەشی تەواوكردنی كارەكان و ئامادەباشییان بۆ پاراستنی وزە، نەوتی عێراق، جورفولسەخر و پێنج كیلۆمەتر بۆریی نەوت ڕاگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 خولەک پێش ئێستا

    بەبێ گرژی هێزەكانی عێراق دۆسیەی ئەمنیی جورفولسەخریان گرتە دەست

  • 28 خولەک پێش ئێستا

    زەیدی: سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورفولسەخرەوە دەستپێدەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هەر 500 مەترێكدا خاڵێكی ئەمنی بۆ بۆرییە نەوتەكانی جورفوسەخر دادەنرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    زه‌یدی: جورفوسه‌خر سه‌ره‌تایه‌ بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ته‌واوی عێراقدا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماڵپەڕێكی ئەڵمانی: ناكۆكی لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر جورفوسەخر هەیە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    جورفوسەخر كۆنترۆڵكرا و ڕێگاكانیشی بە قۆناغ دەكرێنەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەورووپا 10 ملیۆن یۆرۆ بۆ باشتر بەڕێوەبردنی ئاوی عێراق تەرخان دەكات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزە هاوبەشەكانی عێراق چوونە ناو جورف سەخرەوە

سەرەتا